چالاک سەلام: ژیلەمۆی دڵم

0

چالاک سەلام: ژیلەمۆی دڵم

هەناو بۆ دووریت هەرچی دەربڕم
سەری چەند خەمی تاڵیش سەربڕم

ژیلەمۆی دڵم پشکۆی هەر گەشە
دڵ لە حەسرەتا هەر شینی بەشە

وا بە ئاسانی لە بیر دەرناچی
لە ڕۆژ ژمێری من بەسەر ناچی

ئێستاش بە یادی یەکەم دیدەنیت
بزەم پێ ماوە هەرچەندە کە نیت

ئەزانم کە تۆش دڵت گوشراوە
ئەڵقەی ناچاریت لەدەست نراوە

بەڵام عەشقی من کە بێ سنوورە
چش لەو نیگایەی کە لەمن دوورە

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com