نوچەنێت
دوێنێ دوو شەممە جێگرى یەکەمى سکرتێرى گشتى یەکێتى نیشتیمانی کوردستان، لە کۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ ژمارەیەك لە ئەفسەران و پلەدارانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، دڵنیایی بە دەوڵەت بوونی کورد ڕادەگەیەنێت.
لەو کۆبوونەوەیەدا کۆسرەت ڕەسووڵ وتی”ئەگەر ئێمە یەکگرتووبین و یەکێتى ریزەکانمان بپارێزین و عەداڵەت لە ناو خۆمان بەرقەرار بکەین، بەدڵنیاییەوە دەبینە خاوەنى دەوڵەتى خۆمان”.
کۆبوونەوەکەی دوێنێی جێگری یەکەمى سکرتێری گشتی یەکێتى نیشتمانى کوردستان بە ئامادەبوونى حاکم قادر حەمەجان، عومەر فەتاح، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا ئەندامانى مەکتەبی سیاسی یەکێتى ئەنجامدراوە.
کوسرەت رەسول لە کۆبونەوەکەدا، داواى لە فەرماندەکان کردووە کە هێزى هەموو کورد بن و ببنە هێزی پێشمەرگەى کوردستان.
کۆسرەت ڕەسووڵ لە کۆبوونەوەکەدا ڕایگەیاندووە” دەوڵەتى کوردستان بەڕێوەیە ،دڵنیاتان دەکەمەوە ئەگەر ئێمە یەکگرتوو بین و یەکێتى ریزەکانمان بپارێزین و عەداڵەت لە ناوخۆماندا بەرقەرار بکەین، بەدڵنیایەوە دەبینە خاوەن دەوڵەتى خۆمان، لە بەر ئەوەى نەخشەى سیاسی جیهان لە گۆڕاندایە و ئەگەر خۆمان کۆبکەینەوە دەتوانین رایبگەیەنین، ئەگەر نا هیچ سودێکى لێوەرناگرین”.