نوچەنێت
ئەندامێکی شاندی دانوستانکاری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ،لە دەزگا ڕاگەیاندنەکانەوە ڕایگەیاندبوو ئومێدەوار بوین پارتی بە نوسراو وەڵاممان بداتەوە لەبەر ئەوەی ئێمە پڕۆژەمان بە نوسراو داوەتە دەست پارتی نەوەك بە لێدوانی میدیایی.
فەرید ئەسەسەرد ئەندامی شاندی دانوستانکاری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بۆ پرسی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان،ڕایگەیاند بوو پێمان باش بوو پارتی لە ڕێگەی میدیاکانەوە وەڵاممان نەداتەوە و بە نوسراوی فەرمی وەڵام بداتەوە چونکە ئێمە وەك چوار حزبەکە بە نوسراو و پڕۆژە ،ڕای کۆتایی چوار حزبەکەمان دابووە دەست پارتی.
فەرید ئەسەسەرد، ئەندامێکى شاندى دانوستانکارى یەکێتى بۆ پرسی سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان رایدەگەیەنێ چاوەڕێ ئەوەبووین کە پارتی بە نووسراو وەڵامى دوو بژاردەکەیان بداتەوە نەک لە رێگەى راگەیاندنەکانەوە.
ئەسەسەرد ئەو قسانەی لە کاتێکدا کردووە کە هەندێك بەرپرسی پارتی دیموکراتی کوردستان ، هەندێك بۆچوونی پارتییان لەسەر پڕۆژەی پارتی بۆ دەزگا ڕاگەیاندنەکان ئاشکرا کردبوو لەڕێگەی دەزگا ڕاگەیاندنەکانەوە.
ئەندامێکی پاڕلەمانی کوردستان لەسەر لیستی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لەو بارەیەوە تایبەت بە نوچەنێت ئەوە ئاشکرا دەکات کە پارتی دیمۆکراتی کوردستان تا ئێستا هەڵوێستی کۆتایی لەسەر پڕۆژەی چوار حزبەکە ڕانەگەیاندووە و لە کۆبوونەوەی داهاتووی مەکتەبی سیاسی پارتی لەسەر پڕۆژەی چوار حزبەکە ڕای خۆی دەردەبڕێت.
شوان ئەحمەد، ئەندام پەرلەمانى کوردستان لە فراکسیۆنى زەرد، بە نوچەنێتى راگەیاند: وەفدى دانوستانکارى پارتی دیموکراتى کوردستان، بژاردەکەیان لە چوار لایەنە وەرگرتووە بۆ دیراسەکردن و گفتوگۆى لە سەر دەکرێت، و رای فەرمى پارتی دیموکراتى کوردستان بۆ 6 مانگى داهاتوو،(6.10.2015) ئامادە دەکەین و لە کۆبونەوەکە رادەگەیەنین.
هەروەها ناوبراو گوتى: راستە جەعفەر ئیمنکى ئەندامى مەکتەب سیاسییە بەڵامرای تایبەتی بەرێزیان بووە و هەیە لە سەر ئەو بابەتە، بەڵام رای فەرمى پارتی نین وپێمانوتوون، رای فەری پارتی لە کۆبونەوەى داهاتوو بە چوار لایەنە سیاسییەکە رادەگەیەنرێت.
شوان ئەحمەد ئاماژەى بەوەداو گوتى: راى تایبەت جیایە و چوار لایەنەکەش هەرکەسە و باس لە رای خۆی دەکات.