لەبارەی تەقەکانەوە بزووتنەوەی گۆڕان دێتە دەنگ

0

نوچەنێت

شەوی ڕابردوو لە شاری هەولێر،لە درەنگانێکی شەودا تەقە لە مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕان دەکرێت و تا ئێستاش نەزانراوە تەقەکەرەکان کێن.

بەرپرسی راگەیاندنی مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕان لە شاری هەولێر لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە ئێە لە دادگا سكاڵای یاساییمان تۆمار کردووە و دەزگا ئەمنییەکان بەرپرسیارن لە پاراستنی ئاسایشی ئێمە.

ئەو بەرپرسەی گۆڕان ئەوەشی ڕاگەیاندووە کە تەقەکان هیچ زیانێکی گیاننیان بەدواوە نەبووە و تەنها تەقەکان بەڕووی شوێنی پاسەوانەکانی مەکۆکەدا کراوە.

بەرپرسەکە گۆڕان ئاماژەی بەوەشکردووە کە تائێستا تەقەکەرانی پێشوو دەستگیر نەکراوە بۆیە داواکرین هەوڵی جدی بدرێت بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسانەی جار و بار تەقە لە بارەگای حزبەکان دەکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com