دابەشکردنی موچەی مانگی حەوت بەردەوامی دەبێت

0

نوچەنێت

بەشێك لە پارەی نەوتی فرۆشراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەڕێنرایەوە کوردستان،ئەمەش وای کرد وەزارەتی دارایی و ئابووری بڕیاری دابەش کردنی موچەی مانگی تەمووزی لەسەر بدات.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنداوێكدا،ئەوە ڕادەگەیەنێت کە سەرەڕای ئەوەی ئەمڕۆ سێ شەممە موچەی مانگی تەمووزی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم دابەش دەکرێت،ڕاستەوخۆ لە دوای کۆتایی هاتنی پشووەکانی جەژنی قوربان دەست دەکرێت بە دابەشکردنی موچەی دام و دەزگەکانی تر.
بە پێی لێدوانی سەرچاوەیەك لە لیژنەی دارایی پاڕلەمانی کوردستانەوە،پارەی پێویست لەبەر دەستە بۆ دابەش کردنی موچەی مانگی تەمووزی موچەخۆران و فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com