پۆستەکانى پارێزگاى هەڵەبجە دابەشکران

0

نوچەنێت

سەربارى نارەزایەتى پارتى دیموکراتى کوردستان و حزبی سۆسیالیستى کوردستان، کورسییەکانى پارێزگاى هەڵەبجە دابەشکران.

بە پێى زانیارییەکان پۆستەکانى هەڵەبجە بەمشێوەیە دابەشکران:

یەکێتى نیشتمانى کوردستان 6 کورسی
بزووتنەوەى گۆڕان 5 کورسی
یەکگرتوو و کۆمەڵ ( لیستى خزمەت) 7 کورسی
پارتی دیموکراتى کوردستان 5 کورسی
بزووتنەوەى ئیسلامى کوردستان 3 کورسی
هاوپەیمانى (سۆسیالیست _ شیوعى_زەحمەتکێشان) 1 کورسی
کۆتاکان یەک کورسی

سۆران حەسەن بەرپرسی مەڵبەندى حزبی سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان رایگەیاندوە، یەکێتى و گۆڕان لە سەر بنەماى هەڵبژاردنى رابردوو کردوویانە، بۆیە ئێمە ئەمە رەتدەکەینەوە و قبوڵمان نییە و پێویستە هەموولایەنەکان پێی رازی بن، بەڵام ئێمە بەمە رازی نابین، چونکە لە پێشوتریش کورسییەک و بەڕێوەبەرێکى گشتى بە ئێمە درابوو.

شوان ئەحمەد، ئەندام پەرلەمانى کوردستان لە فراکسیۆنى پارتی دیموکراتى کوردستان، بە نوچەنێتى راگەیاند: ئەو شێوە دابەشکردنە قبوڵ ناکەین ئەوەى داوامان کردووە وەرى نەگرین ئەوەى ئەوان دایان ناوە وەرى ناگرین.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com