وەزیری دەرەوەی فەڕەنسە:ئیدی خوازیاری کەوتنی بەشار ئەسەد نین

0

نوچە-مهر نیوز

فەڕەنسە  لە دوای پشتیوانی سەربازیی روسیە لە دەوڵەتی بەشار ئەسەد،بە پێچەوانەی هەڵوێستی پێشتری ،سیاسەتی خۆی بە نیسبەت دەوڵەتی بەشارئەسەدەوە دەگۆرێ.

بە پێی راپۆرتی رۆیتەرز،لۆران فابیوس،وەزیری دەرەوەی فەڕەنسە لە لێدوانێکی چاوەرواننەکراودا باس لە گۆرینی سیاسەتی فەڕەنسە بە نیسبەت سوریەوە دەکات .

فابیوس لە وتووێژ لە گەل رۆژنامەی فیگارۆ گوتویەتی:وەک یەکێ لە پێش مەرجەکانی وتووێژەکانی ئاشتی لە ناوچەکە،دەوڵەتی فەڕەنسە ئیدی خوازیاری کەوتنی بەشار ئەسەد نییە.

فابیوس هەروەها لە وتووێژی لە گەل میدیاکانی فەڕەنسە رایگەیاندووە کە فەڕەنسە لە سەر ئەو بۆچوونەیە کە باشترین چارەسەر بۆ قەیرانی سوریە،وتووێژەکانی ئاشتیی و پێکهێنانی دەوڵەتێکی یەکگرتوو بە بەشداری هەموو لایەنەکانە کە دەوڵەتەکەی بەشار ئەسەدیش بەشێكی سەرەکی لەم پێکهاتەیە دەبێ.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com