کۆشکی سپی بۆ ئازادکردنی زیندانیە ئەمریکیەکان لە ئێران پەنا بۆ پایای ڤاتیکان دەبات

0

نوچە-رادیو فردا

بە پێی راپۆرتێکی ماڵپەڕی”پۆلیتیکۆ” ،دەوڵەتی ئەمریکا لە هەوڵ دایە لە رێگەی پەیوەندی کردن بە واتیکانەوە،بۆ  ئازادکردنی زیندانیە ئەمریکیەکانی لە ئێران،یارمەتی لە پاپا فرانسیس وەربگرێ.

پۆلیتیکۆ،بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەک کە نەیویستووە ناوی خۆی ئاشکرا بکات،نووسیویەتی لە مانگەکانی رابردوو دەوڵەتی ئەمریکا و پاپا فرانسیس لە سەر ئەم بابەتە کۆبوونەتەوە.

بنەماڵەی یەکێک لە زیندانیە ئەمریکیەکان،لەم پەیوەندیەدا راستەوخۆ پەیوەندی بە پاپا فرانسیسەوە کردووە.

بەرپرسانی ئەمریکی و ئێرانی چەندین جار سەبارەت بە کەیسی هەر یەکە لە  زیندانیانی ئەمریکی،سەعید عابدینی،ئەمیر حێکمەتی و جیسون رەزاییان رۆژنامەوانی واشنتۆن پۆست لێدوانی جیاوازیان داوە.

بەرپرسانی ئەمریکی،داوایان لە تاران کردووە کە وێڕای ئازاد کردنی ئەم سێ کەسە،بۆ دۆزینەوەی رۆبیرت لێوینسۆن،مەئموری پیشووی ئێف.بی،ئای یارمەتی ئەمریکا بدات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com