بەرپرسانی ئەمریکی: روسیە ٢٨ فڕۆکەی شەڕکەڕی لە سوریە جێگیر کردووە.

0

نوچە-دەنگی ئەمریکا

بەرپرسانی ئەمریکی دەڵێن : روسیە ٢٨ فڕۆکەی شەڕکەڕی لە سوریە جێگیر کردووە.

بەرپرسانی ئەمریکی لە ماوەی رابردوودا رایانگەیاندبوو کە مۆسکۆ خەریکی دانانی بنکەیەکی سەربازیە لە شاری لازقیە کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی دەوڵەتی بەشار ئەسەد دایە.

دەوڵەتی ئەسەد لە مانگەکانی دوایی لە شەڕ لە گەل دژبەران و هێزی ئۆپۆزسیۆن بە تایبەت لە لایەن داعشەوە تووشی شکستی قورسهاتووە.

پێشتر ئەمریکا داوای لە هاوپەیمانانی خۆی کردبوو  کە رێگە نەدەن فڕۆکەکانی روسی بە سەر ئاسمانی ئەم وڵاتانەدا بەرەوە سوریە بچن.بەڵام بە پێی هەندێ راپۆرت،روسیە لە ئاسمانی ئێران و عێراقەوە فڕۆکەکانی خۆی رەوانەی سوریە کردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com