فراکسیۆنی پارتی ڕوونکردنەوەیەك بڵاو دەکاتەوە

0

نوچەنێت

روون کردنەوەیەک لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە : لە کۆبونەوەی ژمارە (٣) ی رۆژی ٢٠/٩/٢٠١٥ ی پەرلەمانی کوردستان رایەک ھاتە باسکردن سەبارەت بە دیاری کردنی کورسی پەرلەمانی بۆ ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان.

لەم روەوە بە پێویستی دەزانین دیدگای یاسایی ئەم پرسە بۆ رای گشتی کوردستان و ھاونیشتمانیان لە ناوچە کوردستانیەکان بخەینە روو:… یەکەم: بە پشت بەستن بە مافەکانی خەڵکی کوردستان لە چوارچێوەی دەستورو حەقداریەکانی ھاونیشتمانیان لە ناوچە کوردستانیەکان و، لە رووی واقیعیشەوە سەرکردایەتی سیاسی کوردستان ئەوە پشت راست کراوەتەوە کە گشت پرسی ئەنجامدەدرێت و ئەمەش لە کۆبونەوەی ١٨/٥/٢٠١٥ بە ئامادە بونی ھەموو پارتە کوردستانیەکان لەلایەن سەرکردایەتی سیاسی ھەرێمی کوردستان جەختی لێ کراوەتەوە.

دووەم: لیژنەی پەیڕەوی ناوخۆ کە لەسەرجەم فراکسیۆنەکان پێک ھاتوە پشتگیری ئەو رایەیان کرد، کە پەیڕەوی پەرلەمانی کوردستان چوارچێوەیەکی یاساییە بۆ کاری پەرلەمانی و لە پەیڕەودا باسی ناوچە کوردستانیەکان و دیاری کردنی نوێنەرانیان ناکرێت، چونکە ئەم پرسە لە چوارچێوەی یاسایی ژمارە (١) ی ساڵی ١٩٩٢ ھەموارکراو لە یاسایی ئەنجامدانی ریفراندۆمدا رێک دەخرێت کە فراکسیۆنی پارتی پێشکەشی کردوە.

سێیەم : تەنھا بۆ ئاگاداری کوردستانیان فراکسیۆنی پارتی لە ساڵی رابردوو ٢٠١٤ پڕۆژە یاساییەکی بۆ بەشداری کردنی نوێنەرانی ناوچە کوردستانیەکان ئامادە کردو پێشکەشی پەرلەمانی کوردستانی کرد و خوێندنەوەی یەکەمیشی بۆ کراوە.

چوارەم: لە کاتێکدا بە پشت بەستن بە یاسایی ژمارە ( ١) ی ساڵی ١٩٩٢، فراکسیۆنی پارتی پڕۆژە بڕیاری ئەنجامدانی دەنگدانی تەواوکەری بۆ ھەڵبژاردنی نوێنەرانی ناوچە کوردستانیەکان بۆ پەرلەمانی کوردستان ئامادە کردوە، داواکارین بە ھاوکاری ھاوکار وھاوڕێیانمان لە ھەموو فراکسیۆنەکان لە پەرلەمانی کوردستان وەک پرسێکی نیشتمانی ھەرچی زووتر ئەم ئەرکە نیشتمانیە جێبەجێ بکەین، کە نزیکەی یەک سەدەیە خەڵکی کوردستان شۆڕش و راپەڕینی لەپێناو ئەنجام دەدات، وە ھەموومان بەیەکەوە یەکێتی خاک و گەلی کوردستان پەرە پێ بدەین و مافی زەوت کراوی ناوچە کوردستانیەکان دەستەبەر بکەین و قەرەبوی ماددی و مەعنەویان پێشکەش بکرێت. : فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان ٢١/٩/٢٠١٥

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com