قادر عەزیز: تەنیا چارەسەر جوڵاندنى شەقامە

0

بێستون فایەق:دەسەڵاتى سیاسیى گوێ لە شەقام ناگرێت

نوچەنێت

سکرتێری حزبى ئایندەى کوردستان دەڵێت ئەگەر چوار حزبەکە شەقام نەجوڵێنن ناتوانن چاکسازى بکەن و مانەوەى بارزانی لە پۆستەکەى زیانى پێدەگەیەنێت.

قادر عەزیز لە میانى بەشدارى کردنى لە بەرنامەێکى رادیۆیی رایگەیاند: ئەگەر ئەو حزبانەى پێشتر ئۆپۆزسیۆن بوون، ئێستا لە ناو حکومەت نەبوونایەت، پرسی سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان بەم جۆرەى ئێستاى لێنەدەهات و دەیانتوانى بە جوڵاندنى شەقام فشار بۆ سەر پارتى و حکومەت دروست بکەن.

هەوەها گوتى: راستە 17ى شوبات سەرکەوتوو نەبوو بەڵام گرنگ بوو و فشارى بۆ سەر حکومەت دروستکرد، جەختیشى کردەوە پێویستە ئێستاش لە هەرێم هاوشێوەى بەغداد شەقام بجوڵێنرێت، لە کوردستان بە بێ فشار چاکسازى راستەقینە ناکرێت، چونکە پەرلەمان بێکاریگەرە و کەناڵەکان پەکخراون تەنیا کەناڵ کە ماوەتەوە شەقامە، چونکە ئەوەى باجى ئەم دۆخە دەدات خەڵکە و خەڵکیش لە کایە سیاسییەکان دورخراوەتەوە.

بێستون فایەق ئەندام پەرلەمانى کوردستان لە فراکسیۆنی بزووتنەوەى گۆڕان، بە نوچەنێتى راگەیاند: گرنگە شەقام لە سەر مافى خۆی بێتە دەنگ، واتە پرسێک کە پەیوەندى بە ژیان و گوزەرانى خۆیانەوە هەیە دەبێ بێنە دەنگ، بەڵام لەوە گرنگتر ئەوەیە تا چەند گوێی لێدەگیریێ، تاچەند بە دەم شەقامەوە دێن یان ئەو نارەزایەتیانەى کە شەقام دەیخاتەروو.

هەروەها نابراو گوتى: شەقام کاتێک جوڵا تا چەند گوێی لێدەگیریێ بەڵام بە داخەوە لێرە گوێ لە شەقام ناگیریێ، دە ساڵە خەڵک هاوار دەکات کەس گوێ ناگرێت لە 2007 لە کەلار و هەڵەبجە خۆپێشاندان کراوە و خەڵک کوژراوە، بۆیە دەسەڵاتى سیاسیى گوێ لە شەقام ناگرێت.

بێستون فایەق ئاماژەى بەوەدا و گوتى: ئەگەر شەقام بجوڵێ کێ گوێی لێدەگرێ دەسەڵات لەم وڵاتەدا بوى گرنگ نییە، دەسەڵاتدارەکان دەزانن شەقام چى دەوێ،و حکومەتى بنکە فراوان حکومەتێکى سەرکەوتوو نەبوو.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com