پەیەدە داواى لێبووردنى لە یەکگرتوو کرد

0

نوچەنێت

پارتی یەکێتى دیموکرات (پەیەدە) لە سەر بانگهێشت نەکردنى یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان داواى لێبووردنى کرد.

رۆژى یەکشەممە 20ى ئەیلولى 2015 لە شارۆچکەى رمێلانى رۆژئاواى کوردستان بە بەشدارى 16 پارتی پارچەکانى دیکەى کوردستان دەستیپێکرد، بەڵام یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان بانگهێشت نەکرا بوون.

خەلیل ئیبراهیم ئەندامى مەکتەبی سیاسی یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان، بە نوچەنێتى راگەیاند: پەیوەندى ئێمە لەگەڵ هەموو حزبەکانى رۆژئاواى کوردستان، پەیوەندییەکى بەرچاو و دیار و گەرموگوڕە”.

هەروەها وتیشی” ئیمە پیرۆزبایشمان لێکردن بەڵام ئەوان گوتیان پێمان سەیر بووە ناوى ئێوەمان نووسیوە نازانیین بۆ بە دەستان نەگەیشتووە، بەڵام ئەو کات درەنگ بووە و خەڵك لە سنوور دەربازیش ببون، نوێنەرى پارتی یەکێتى دیموکرات (پەیەدە) پێی گوتم کە هەڵە لە لاى خۆیان بووەو داواى لێبووردنیان کرد”.

هەروەها ناوبراو گوتى: “من بۆ بانگهێشتەکە پەیوەندیم کرد ئەوانیش پێیان سەیر بوو، لە راستیدا ئەو مەسەلەیە بۆ ئێمەش جێگاى پرسیار بوو، بەڵام ئێمە سەرەڕای ئەوەش پیرۆزباییان لێدەکەین، ئێمە پەیوەندییمان باشە لە گەڵیان، بانگهێشتکراباین یان نا ئێمە پیرۆزبایی خۆمان دەکەین”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com