بارزانى: دەبێت زانایانى ئایینى رێگا لە بڵاوبوونەوەى بیرى توندڕەوى بگرن

0

نوچەنێت

مەسعود بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان رایگەیاند: ئەرکى زانایانى ئایینى ئیسلامییە، رێگا لە بڵاوبوونەوەى بیرى توندڕەوى و تەکفیرى بگرن.

لە راگەیەندراوێکداکە لە ماڵپەڕى سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان بڵاو بووەتەوە، مەسعود بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پیرۆزبایی لەیەکێتى زانایانى ئیسلامى کوردستان بە بۆنەى یادى45 ساڵەى دامەزراندنییەوە.

لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە: رۆڵی مامۆستایانى ئایینى زۆر هەستیارە و دڵنیاین کە مامۆستایانى ئایینى لە کوردستان ئامادەن بە گیانى پێشمەرگانەوە بەرگرى لە کوردستان بکەن و ئەرکى ئەوانیشە رێگا لە بڵاوبوونەوەى بیرى توندڕەوى و تەکفیرى بگرن لە ناو گەلەکەماندا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com