نوچەنێت
کۆبوونەوەکە ئەنجامدراو سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وردەکاری کۆبوونەوەکەی خستە ڕوو.
دوای ئەوەی سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە ئەمڕۆ دوو شەممە کۆبوونەوەیەك لەگەڵ بەرپرسانی ڕاگەیاندنی پێنج حزبەکە ئەنجامدەدرێت ، کەمێك لەمەو بەر کۆبوونەوەکە تەواو بوو ،و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا فوئادحوسێن سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم و سەرپەرشتیاری کۆبوونەوەکە وردەکاری کۆبوونەوەکەی خستە ڕوو.
لەو کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەدا فوئاد حوسێن وتی”ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ به‌رپرسی راگه‌یاندنی پێنج حزبه‌كه له‌سه‌ر داوای پێنج حزبه‌كه بوو كه له دوا كۆبوونه‌وه‌دا داویانكردبوو هێرشی راگه‌یاندن رابگرن”.
وتیشی: “له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا باسی ئه‌و هێرشانه‌كرا كه له رابردوودا هه‌بووه له راگه‌یاندنی پێنج حزبه‌كه دژی یه‌كتری، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی زۆر دۆستانه‌بوو باسی ئه‌وه كرا كه پێویسته ئه‌و هێرشانه رابگیرێت له راگه‌یاندنه‌كان، چونكه زیانی هه‌یه بۆ هێزه سیاسییه‌كان و بۆ پرۆسه‌كه‌و له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان نییه”.
فوئاد حوسێن ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه، “بڕیاریاندا پاڵپشتی حزبه سیاسییه‌كانیان بن و پاڵپشتی كۆبوونه‌وه‌كان بن و بڕیاریشه راگه‌یه‌ندراوێكیش له‌و باره‌یه‌وه بڵاوبكه‌نه‌وه‌و پابه‌ندی راگه‌یه‌ندراوه ده‌بن”.
وتیشی: “هه‌موو لایه‌نه‌كان په‌یمیانیان به‌یه‌كتردا كه هێرش نه‌كه‌نه سه‌ر یه‌كتری”.