ئەشواق جاف:لەسەر سێ بژاردە، لەگەڵ حکومەتی عێراق ئامادەی گفتوگۆ کردنین

0

تایبەت: نوچەنێت

لە داهاتویەکى نزیکدا ،شاندێکى باڵا لەهەرێمى کوردستانەوە سەردانى بەغدا دەکات ، بەڵام تا ئێستا دیار نییە کێ سەر پەرشتى ئەو شاندە دەکات، پەرلەمانتارێکیش لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق چوونى ئەو شادە بەگرنگ دەزانێت و دەڵێت “پێویستە هەردوو حکومەت لە سەر مێزى گفتوگۆ کۆببنەوە”.

ئەشواق جاف، ئەندامى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق لە فراکسیۆنى پارتى دیمکراتى کوردستان لەبەغدا، لە لێدوانێکیدا تایبەت بە(نوچەنێت) سەبارەت بەو دەنگۆیەی کە گوایە لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە شاندێکی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی چارەسەر کردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی ناوەندی بەرە و بەغدا بەڕێ بکەون،ئەو دەنگۆیە تا چەند ڕاستە و ئەگەر راستە کێ سەرکردایەتی ئەو شاندە دەکات ؟؟

ئەشواق گوتى: خۆى ئەو چوونە بەپێى ئەو لێدوانەى نیچیرڤان بارزانى گوتى ئێمە ئامادەین بچین بۆ بەغدا گفتوگۆبکەین ،بەڵام وردەکارى ئەو چونە هێشتا دیارنیە کێ سەرپەرشتیارى ئەو شاندەکە دەکات، بەڵام چونى ئەم وەفدە زۆر گرنگە و پێویستە، چونکە پێش جەژنى ڕابردوو پەیامێکمان نارد بۆبەغدا دەربارەى فرۆشتنى نەوتى هەرێمى کوردستان، و جێ بەجێ کردنى ئەرکى سەرشانى هەرێم لە بودجەى حاکیمە و سیادى.

ئەشواق جاف وتیشی ” کە ئێمە نەوتمان دەفرۆشت، بەغدا کەمتر بودجەیان دەنارد، کە دەمان پرسى بۆ وایە، ئەوان لە ڕێگەى بەیاننامەیەك وڵامى ئێمەیان دەداوە کە ئێمە نەوتى خۆمان دەفرۆشین ،ئەوەندە پارەتان دەدەینێ ،ئەوەندەى دانرابوو ئەوەندەشیان نەدەنارد بەڵکو دەیان بڕى”.

ئەشواق جاف ئاشکراشى کرد کە “ئەوان ناچار بووین نەوتى خۆمان بفرۆشین بە بەغداشیان وتووە ئەو کارە بۆدژایەتى ئێوە نیە بەڵکو بۆ دابینکردنى پێداویستى خەڵکى هەرێمە”.

هەروەها وتیشی”ئێمە ئامادەین بۆ گفتوگۆ ،ئەم سێ بژاردەمان خستە بەردەستیان، یان ئەوەتە ئێمە نەوتى خۆمان بفرۆشین ، یان بودجەى هەرێم بنێرن، یان ڕێکەوتنەکە هەموار بکەین ، و لەهەمان کات جگە لەم سێ خاڵە جەختمان کرد لەسەر دووخاڵ کە ئێمە بەردەوامین لە گفتوگۆ، و ئێمە ئەرکەکانى خۆمان بۆ سیادە و حاکمە جێ بەجێ دەکەین، بەرامبەر بە بەغدا”.

ئەندامەکەى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق ئاماژەی بەوەشىدا کە تا ئێستا وەڵامێکى وایان بەدەست نەگەیشتووە، هەروەها گوتیشى “لە کۆبونەوەکانى کوتلەکانى بەغداد لەگەل عەبادى ،لەسەر پرسی پەیوەندیەکانى نێوان هەرێم و بەغدا ، عەبادى وتى نامەوێ لەڕاگەیاندنەکان باسى بکەم ، کەواتە پێویستە لەم کاتەدا بە تایبەتى کە رەشنوسى بودجەى 2016 نێر دراوە بۆئەنجومەنى وەزیران و لە هەفتەى ڕابردوو خۆم پرسیارم لە “فازل نەجیب” کرد پێى گوتم هەمان ئەو بڕگانەى 2015 جێگیر کراوە ڕاستە بەگشتى بودجەى عێراق کەمى کردووە بەگشتى لە 2015 بەڵام بڕگەگانى پەیوەندى بەهەرێم هەیە هەمان بڕگە دانراوە، و هەمان بڕگەگانى 2015 جێگیر کرابوو، بەڵام لەسەر ئەرزى واقیع جێ بەجێ نەکراوە”.

لەکوتایى قسەکانىدا ئەشواق دەڵێت ” پێویستە ئەو وەفدە بچێتە بەغدا و هەردوو حکومەتەکە لە سە رمێزى گفتو گۆ دابنیشن و بزانن داهاتوو چۆن دەبێت دوور لەڕاگەیاندن، بەتایبەت کە حکومەتى بەغداش لە دوومانگى داهاتودا ناتوانێت موچەى فەرمانبەرانى خۆى بدات”.

سەبارەت بەگرنگترین پرس باسبکرێت لەکاتى سەردانى شاندەکە ، ئەشواق گوتى پێم وایە هەمان ئەو پەیامەى پێشجەژنى ڕابردوو بەدەستى ڕۆژ نورى شاوێس نێردرابوو بۆبەغدا هەمان ئەو پرسە باسدەکرێت، ڕاستە بڕگەکان لە ڕەشنوسى بودجەى 2015 و 2016 جێگیردەکرێت بەڵام جێ بەجێکردنى گرنگە، وتیشى بەڕاى شەخێى خۆم ئەم پەیامە بۆ ئەوەیە گفوگۆبکەن لەگەڵ بەغدا بۆ ئەوەى بزانن هەڵوێستمان چۆن بێت و بە چ ڕێگەیکدا بڕۆین.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com