بەرپرسە ئیدارییەکانی کۆیە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لەسەر نەخۆشی کۆلێرا دەبەستن

0

نوچەنێت

ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا،کە پەیامنێری نوچەنێت تێیدا ئامادە بوو، قائیمقام و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی قەزای کۆیە بە دەزگاکانی ڕاگەیاندنیان ڕاگەیاند، کە هیچ حاڵەتێکی تووشبوون بە نەخۆشی کولێرا، لە قەزای کۆیەو دەوروبەری تۆمار نەکراوە.

“g-cvr-081007-waterDisease-515p.grid-6x2چاپووك سەید عومەر” قائیمقامی قەزاى کۆیە وتی:”لەگەڵ هەموو لایەن و فەرمانگە پەیوەندیدارەکان دانیشتنمان کردووە و ئامادەباشی تەواومان وەرگرتووە، بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو، داواش لەسەرجەم هاووڵاتیان دەکەین زیاتر گرنگی بە پاک و خاوێنی بدەن”.

چاپووک سەید عومەر ئەوەیشی ئاشکرا کرد کە نەبوونی کلۆر گرفتێکی سەرەکی پاککردنەوەی ئاوی خواردنەوەی کۆیەیە و وتی: “کۆمپانیاکە بەهۆی پێنەدانی پارە ناتوانێ کلۆر دابین بکات، بۆیە داوا لە وەزارەتی دارایی و شارەوانی دەکەین خەرجی پێویستیان بۆ دابین بکات و قەرزەکانیان بدەنەوە.

لای خۆشییەوە ” د.کامەران عەباس شێخانى”، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی کۆیە لەو کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەدا ڕایگەیاند” هەرچەندە هیچ حاڵەتێکی تووشبوون بەم نەخۆشییە لە سنووری ئێمە تۆمار نەکراوەو کولێراش نەخۆشییەکی زۆر مەترسیدار نییە، بەڵام زوو بڵاودەبێتەوە، ئێمەش ئامادەکاری تەواومان کردووەو داواش لە هاووڵاتیان دەکەین گرنگی زیاتر بە پاک و خاوێنی بدەن، بە تایبەتی ئاوی خواردنەوەو ئەو خواردنانەی لەسەر شەقامەکان دەفرۆشرێن”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com