پارێزگاری هەڵەبجە داوای دادگایی کردنی گرووپێك دەکات

0

نوجەنێت

کۆمەڵێك چالاکوانی شاری هەڵەبجە کەمپینێکیان ڕێکخستووە و تێیدا داوا دەکەن هیچ کەسێك لەدەرەوەی هەڵەبجەوە نەهێندرێت و پۆستی لە شاری هەڵەبجە پێ نەبەخشرێت.

کەمپینەکە لەژێر ناوی”گردی گۆ”ڕێکخراوە و تێیدا کۆمەڵێك چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنی داوای ئەوە لە کاربەدەستان و ‌حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن کە جگە لە خەڵکی هەڵەبجە کەس پۆستی ئیداری لەو پارێزگایە پێ نەدرێت.

چالاکوانانی ئەو کەمپینە ئەوەدەخەنە ڕوو لەباتی ئەوەی پارێزگاری نوێی هەڵەبجە پشتگیرییان بکات،راستەو خۆ داوای دادگایی کردنی ئەندامانی ڕێكخەری ئەو کەمپینەی کردووە.

چالاکوانانی ئەو کەمپینە ڕەخنە لەکاربەدەستانی شاری هەڵەبجە دەگرن و دەڵێن ناکرێت کەسانێك لەدەرەوەی پارێزگای هەڵەبجە بێن و پۆست لە شاری هەڵەبجە وەربگرن و ئامادەش نەبن لەناو خەڵکی هەڵەبجەدا بژین.

لە نوسراوێکی فەڕمیدا پارێزگاری هەڵەبجە ئاماژەی بەوە کردووە ئەو گرووپەی ئەو کەمپینەیان سازکردووە هیچ مۆڵەتێکی فەڕمییان نییە.

ئەندامانی ئەو کەمپینە زانیاری ئەوە بڵاو دەکەنەوە کە نزیکەی 16 بەڕێوەبەر و بەرپرسی فەرمانگەکانی هەڵەبجە ماڵیان لە دەرەوەی هەڵەبجەیە و هاتوچۆ دەکەن و ئامادەنین لەنیو هەڵەبجە بژین.

لە نوسراوێکی فەڕمیدا پارێزگاری هەڵەبجە نوسیویەتی گرووپێکك بە ناوی”گردی گۆ” کە هیچ مۆڵەتێکی فەرمیان نییە رێگرییان لەو بەڕێوەبەرانە کردووە کە هاتوچۆی هەڵەبجە دەکەن کە بە کارێکی ناشارستانی و نایاسایی هەژمار دەکرێت،بۆیە پارێزگار داوای لە دادگا کردووە رێوشوێنی یاساییان بەرامبەر بگرێتە بەر.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com