سەرۆکایەتى هەرێم لە گەڵ پێج لایەنە سیاسییەکە کۆدەبێتەوە

0

نوچەنێت

ئەمڕۆ دووشەممە 21ى ئەیلولى2015 سەرۆکایەتى هەرێم لە گەڵ پێج لایەنە سیاسییەکەبۆ پرسی دەزگاى راگەیاندنەکانى حزبەکان کۆدەبێتەوە.

فۆئاد حسێن سەرۆکى دیوانى سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند:ئێمە مێواندارى لە راگەیاندنى حزبەکان (پارتى، یەکێتى، گۆڕان، یەکگرتوو، کۆمەڵ) دەکەین و گفتوگۆیان لە گەڵ دەکەین.

فوئاد حوسێن وتیشی”ئامانجمان لەم کۆبونەوەیە ئەوەیە بەرچاومان روون بێت لە سەر کۆبونەوەى پێنج لایەنەکە و هەروەها ئەو هێرشە راگەیاندنانەى کە هەیە رابگرن و میدیاکان لە خزمەت پرۆسەى دانوستاندا بن”.

فۆئادحسێن ئاماژەى بەوەدا: میدیا ئازادە و ئێمە هیچ شتێك ناسەپێنین بەسەر میدیاکاندا، بیروڕا گۆڕینەوە دەکەین بۆ ئەوەى بگەینە بڕیارێک، لە راستیدا خۆیان بگەنە بڕیارێک کە ئەو هێرشانەى کاریگەرى نەرێنیان هەیە لە سەر پرۆسەى کۆبونەوەکان،ئەوە لابدەن و رۆڵێکى ئەرێنى ببینن.

هەروەها گوتى: پەیامى ئەم کۆبونەوەیە بۆ سەرجەم میدیاکانى کوردستانە و ئەوانیش بەرپرسن بەرانبەر بە میللەتى خۆیان و وڵاتى خۆیان، پێویستە ئەوانیش بە بەرپرسیارەتییەوە مامەڵە لەگەڵ کێشەکان بکەن و نابێ رێگە بدەن بە هێرشکردنە سەر یەکتر.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com