نوچەنێت
شێرکۆ حوسێن قائیمقامی شارۆچکەی کفری دوێنێ بە ڕەسمی داوای دەست لەکار کێشانەوەی خۆی ئاراستەی ئیدارەی گەرمیان کردووە و چاوەڕێی وەڵامی ئیدارەی گەرمیان دەکات.
ماوەی پێنج ساڵە شێرکۆ حوسێن قائیمقامی شارۆچکەی کفرییە و بەهۆی نەبوونی دەسەڵات دوێنێ داوای دەست لەکارکێشانەوەی ڕادەستی ئیدارەی گەرمیان کردووە.
هۆکاری داواکەی بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە قائیمقامییەتی شارۆچکەی کفری دەسەڵاتی نەبووە و دەڵێت بەهۆی ئەوەی دەسەڵاتی قائیمقامییەت زیاتر تەشریفاتییە بۆیە دەیەوێت دەست لەکار بکێشێتەوە.