نوچەنێت
لقى پێنجى پارتى دیموکراتى کوردستان لە شاری بەغداد پەیکەرێک بۆ “مەلا مستەفا بارزانى” دادەنێت لە یەکێک لە ناوچە گرنگەکانى ئەو شارە دادەنێت.
محەمەد ئەمین دەلۆیی بەرپرسی لقى پێنجى پارتى دیموکراتى کوردستان لە شارى بەغداد رایگەیاندوە: هونەرمەند داخل مەندەلاوى کە خەڵکى مەندەلییە، پەیکەرێکى بۆ مەلا مستەفا بارزانى دروستکردوە و پێشکەشی لقى پێنجى پارتى کردوە.
دەلۆیی ئاماژەى بەوەداوە: ئەو پەیکەرە لە یەکێک لە ناوچە گرنگ و دیارەکانى شاری بەغداد دادەنێین و لە دواى جەژنى قوربان لە رێوڕەسمێکدا پەردە لە سەر پەیکەرەکە لادەدەین.