نوچەێت
درەنگانی شەوی ڕابردوو ،لە شارۆچکەی شەقڵاوە، بەهۆی شۆتی کارەباوە مالێک گردەگرێت و بەم هۆیەوە گەنجێک لەناو ماڵەکەى گیان لەدەست دەدات.
وتەبێژى پۆلیسى هەولێر ڕایدەگەیەنێت شەوی ڕابردوو کاتژمێر 10 و 10 خولەك،ئاگادار کراینەوە بەبوونی ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە شەقڵاوە، دوای گەیشتنی پۆلیس و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە بۆ شوێنی رووداوەکە، دەرکەوت کەوا ماڵێک بەهۆی شۆتی کارەبا گری گرتووە.
هەر لەو ڕاگەیەنراوەدا پۆلیسی هەولێر دەڵێت”لە ئەنجامدا گەنجێکى تەمەن 20 ساڵان بەناوی (شەماڵ عبدالله)، سووتاوە و لە شوێنی رووداوەکە گیانی لەدەستدا ، بەهۆی زۆری ئاگرەکە چوار کارمەندی بەرگری شارستانی هەناسەیان تووشی کێشە بووە ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.
دۆسیەی لێکۆڵینەوە کرایەوە بۆ ئەم رووداوە لە لایەن پۆلیس ئاگرەکە کۆنترۆل کرا.