پیاوێکی دانیمارکی ٢١ ئەندامی زاوزێی ژنانی بڕیوە !!
پیاوێکی دانیمارکی تەمەن 58 ساڵ لەلایەن پۆلیسی دانیمارکەوە دەستگیردەکرێت، دوای ئەوەی لە بەفرگری ماڵەکەیدا 21 ئەندامی زاوزێ ژنان بە بڕاوی دۆزرایەوە، لەکاتی گەڕانی پۆلیس لەنێو ماڵەکەیدا بۆیان دەرکەوت سەرجەم ئەو پارچانەی لەو ژنانەی کردووەتەوە لە نێو پلاستێکێکدایە لەناو بەفرگرەکەی.
دۆزینەوەی ئەو کەسە دوای ئەوە دێت ژنێک لە نێو ماڵەکەیدا بەهۆش خۆی دێتەوە و هاوار دەکات، هاوکات کۆمەڵێ کەلوپەلی تایبەتیان بە نەشتەرگەری دۆزیوەتەوە، کە بۆ بڕینی ئەندامی زاوزێ ئەو ژنانە بە کاری هێناوە.
پۆلیسی دانیمارک ناوی ئەو کەسەی ئاشکرانەکردووە، بەڵام ئاماژەیان بەوە کردووە کە لەسەر تاوانی تووندوتیژی و ئەتککردنی ئەو ژنانە رووبەڕووی دادگا دەکرێتەوە، هاوکات پێناچێت دۆخی دەروونی ئەو کەسە تەواو بێت.
ئەمە لە کاتێکدایە پۆلیس داوای لەو ژنانە کردووە کە رووبەڕووی ئەو حاڵەتە بوونەتەوە، سەردانی نزیکترین بنکەی پۆلیس بکەن، بەمەبەستی وەرگرتنی وتەو هەروەها پێشکەشکردنی هەر جۆرە بەڵگەنامەیەک، بەمەبەستی سوودوەرگرتن لە لێکۆڵینەوەکان لەو دۆسیەیە.
هەواڵەکە بە دانیمارکی .
http://ekstrabladet.dk/112/havde-21-kvindelige-koensorganer-i-fryseren-jeg-blev-oplaert-af-joern-ege/5740849