ئەمریکیەکان سەرسام بوون بە حەمایل خان
ئالان عومەر. نوچەنێت
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پرسەنامەیەکدا بۆ بارزانی، سەرسامی خۆی بەدڵسۆزی حەمایل خان ڕادەگەیەنێت، باڵیۆزی ئەو وڵاتەش لە عێراق لە پرسەنامەکەیاندا حەمایل خان، بە کەسایەتیەکی گرنگ وەسف دەکات.
بەبۆنەی کۆچی دوایی حەمایل خان، ژنە تێکۆشەری کوردو هاوسەری بارزانی نەمرو دایکی بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، هیلاری کلنتن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە پرسەنامەیەکدا بۆ بارزانی دەڵێت”بەخەم و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی دایكی بەرێزتان “حمایل خانم”وەرگرت. دەمەوێت لەجیاتی وەزارەتی درەوە پرسەو هاوخەمی خۆمانتان بۆ دەربرین”.
کیلینتن لەو پرسەنامەیەدا سەرسامی خۆی بەو ژنە مەزنەی کورد ڕادەگەیەنێت و دەڵێت”من زۆر سەرسام بووم بە دڵسۆزی دایكتان بۆ خانەوادەكەی. ئەو كۆڵەگەیەكی بەهێزبوو لەكاتی ئاوارەبوونی باوكتان و لەژیانیدا بەسەر زۆر لە كێشەكاندا سەركەوتووبوو”.
هەروەها هیوا دەخوازێت”ئەوە بزانن كەدڵم لەگەڵتانەو لەخودا دەپارێمەوە لەكاتی پرسەكەتاندا”.
هەر بەهۆی کۆچی دوای هاوسەری بارزانی نەمر باڵیوزخانەی ئەمریکا لەعێراق پێشتر لە پرسەیەکدا حەمایل خان بە ژنێکی گرنگ وەسف دەکات و دەڵێت”بهشدارى خهم و پهژارهتانین بۆ لهدهستدانى ئهو ئافرهت گرنگه كه له چهندین ساڵى پڕ له ناخۆشیدا پاڵپشتى خێزان و گهلهكهى بووه”.
بۆ خوێندنەوەی زۆرێک لە پرسەنامەکان کلیک بکە….
