ئازاد یاسین : خەمی شەو
چ مەرگەساتێک لە پڕۆسەی ژینی منا بەڕێوەدەچێ..
شێتانە عاشقی دەبم ئەوەی کەمێک لە تۆدەچێ..
خەیاڵ دەمبا بۆ یەکەم خەندەی لێوی تۆ..
لە کۆتادا ئەم خەیاڵە هەوری بێ باران دەرەچێ..
خەمی ئەمشەو کونیەکات دڵم هەم سینەم..
کوا حەکیمی دڵ لە کوێیە بکا چاری ئەو برینەم..
سەوزی بەهار لە تەمەنما وا خەریکە ئاوا دەبێ..
دڵی ماتم بێ ئۆقرەیە خەریکە لە جەستەم دەرچێ..