ئاکار بێزار : یەکەم گەڵای پاییز
له‌و ساته‌وه‌ی كه تۆ ڕۆشتی له‌من ته‌نــیاتر هه‌ر خۆمم
گه‌ر ئه‌پرستی له حاڵی من،سوپای تێك شكاوی ڕۆمم
خه‌نده‌كانت هێنده جوانبوو،فــرمێسكی له‌چـــاو ئه‌تۆراند
توخوا گوڵم ئێستا له‌كوێی،وا گشت خۆشی ژینم دۆڕاند
هه‌موو شه‌وێ ئێشی دووریت،پێم ئه‌نوسێ ڕۆمانێ خه‌م
مه‌ینه‌تی و ژان و ده‌رده دڵ،هـــاوڕێی منه له‌وه‌ته‌ی هه‌م
سۆزی عه‌شقت وه‌ك كڕێوه،ئاسمانی هه‌ر دڵێك بگرێ
ئه‌بێ له نیـوه‌ی تــه‌مه‌نی ،گـــۆچانێ سه‌نگی ڕابگرێ