ئەنوەر قەرەداغی: تیپی مۆسیقای گروپی كیژانی سلێمانی لە قەیراندایە

0

 نوچە.نێت

 

 

هونەرمەند ئەنوەر قەرەداغی سالانێکە خزمەت بە بواری هونەری دەکات و چەندین بەرهەم و ئاوازی جوانی هەیە،خزمەتی زۆربەی هونەرمەندانی کردوە لە روی ئامادەکردن و ئاوازو ژەنینی کەمانچەکەیەوە. توانیویەتی جێ دەستی دیار بێت لەناوبواری هونەریدا. لەگەل ئەوەشدا تیپی مۆسیقای گروپی كیژان لەسلێمانی دامەزراند، زۆربەی چالاکی ئەم گروپە لەسەر ئەستۆی خۆی بەرێوە بردوە.بەڵام قەیرانی دارای بوەتە هۆی گرفت و سەختی بۆ کارەکانی ئەم گورپە دروست کردوە .

 لەلیدوانێکی رۆژنامەوانیدا بە چاودێری راگەیاند”   لەم قەیرانی داراییەدا ئەگەر سپۆنسەر هەبێ‌ بۆ كارەكان ئەوا زۆرترین بەرهەم دەهێنین ، بەڵام کاریگەری بارودۆخی ئەمڕۆی كوردستان‌و باری دارایی، كاری تەواویان كردۆتە سەر تیپی مۆسیقای گروپی كیژانی سلێمانی، كێشەی زۆر هەیە ئەگەر بارودۆخەكە وەها بێ‌‌و لەم ماوەیەدا چارەسەر نەكرێ‌، ئەوا زەحمەتە لەكارە هونەرییەكاندا بەردەوامی بەرچاوی هەبێ‌”.

قەرەداغی دەڵێت” ئەم تیپە تیپی مۆسیقای گروپی كیژان لەسلێمانی پێویستی بەداهاتە، گروپەكە لەقەیراندایە، گەرچی هەر هەمویان بەحەماسەتەوەو بەرۆحێكی گەورەوە كاردەكەن”.

لە کۆتایدا سەبارە بە کارو پرۆژی داهاتوو ئەم هونەرمەندە رایگەیاند ” كە یەكێك لەپڕۆژەكان ئەوەیە ئەو گۆرانیانەی كە گروپ پێشتر تۆماریان كردوە، كلیپیان بۆ ئەنجام دەدەین، گەر سپۆنسەریش نەبێ‌ ناچارین خۆمان كلیپیان بۆ بكەین، دو سرودی خۆیشم ئامادەیە كە بەم نزیكانە كاری بۆ دەكەن”.

 

 
grupe-kizhani-slemani-21

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com