هەڵسوڕاوێکی دیاری گۆڕان هەڕەش لە پاڕلەمانتارانی سەر بە بزووتنەوەکەی دەکات

0

نوچەنێت

عەلى حەمە ساڵح دواى ئەوەى پڕۆژێکى ئامادە کرد بۆ کەمکردنەوەى موچەى پلە باڵاکان لە هەرێمى کوردستان، پەرلەمانتاران شکستیانپێهێناوە و نەیتوانى سەرکەوتوو بێت.

عەلی حەمە ساڵح پەرلەمانتارى دیارى بزوتنەوەى گۆڕان ماوەیەکى زۆر خەریکى ئامادەکرنى پڕۆژەیەک بۆ کەمکردنەوەى موچەى پلە باڵاکانى هەرێمى کوردستان بەڵام لە پەرلەمان، پەرلەمانتاران پشتیوانییانلێ نەکردوەو ئەو پڕۆژەیان شکستپێهێناوە.

هێمن شێخانی هەڵسوڕاوى دیارى بزووتنەوەى گۆڕان لە شارى هەولێر: تایبەت بە نوچەنێتى راگەیاند: بە داخەوە لە ناو 110 پەرلەمانتار کەمتر لە 10ئەندام پەرلەمان پشتگیرى پڕۆژەکەیان کرد، کەمترن لە پەنجەکانى دەست، کە بۆ ئەوەى پڕۆژەکە لە دەستوورى کاری دانیشتنەکانى پەرلەمان باسی لێ بکرێ پێویستە 28 پەرلەمانتار پشتگیرى ئەو پڕۆژەیە بکەن.

ئەو هەڵسوراوەی گۆڕان وتیشی”لە ناو فراکسیۆنی بزووتنەوەى گۆڕان جگە لەوەى زۆرینەیان خۆیان لەم بابەتە دزیوەتەوە و پشتیوانیان لێ نەکردووە بەڵکو هەندێکیشیان داوایان لێکردوە واز لە پڕۆژەکە بێنێت، چونکە مەشروعیان هەیە و بە جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژە ناتوانین پارەى مەشروع بدەین،پەرلەمانتارێکیش بە تەلەفون لە سەر پڕۆژەکە قسەى نەشیاو بە عەلى حەمە ساڵح دەڵێ،یەکێکیتر لە پەرلەمانتارەکان پێی دەڵێ بڕۆ جارێ مەلەفى نەوت بدۆزەرەوە و پێی دەڵێ بابەتى موچە کارى تۆ نییە.

12042076_432815843573939_1475267954_nهەروەها دەڵیت: پەیامى من وەک هەڵسوڕاوێک بۆ پەرلەمانتارانى گۆڕان ئەوەیە، زیاتر لە شەش ساڵە خزمەتى ئەم بزووتنەوەیە دەکەم، دواى ئەوەى وەک ئەندامێک لە دامەزراندنى بزووتنەوەى گۆڕان لە شارى هەولێر، بە دەیان جار هەڕەشەى کوشتنم لێکراوە و لە گەڵ کۆمەڵێکى تر لە هەڵسوڕاوانى گۆڕان لە هەولێر قوربانیمان بە ژیان و ماڵ و منداڵ و تەنانەت چارەنووسی خۆشمانداوە لە پێناوى خۆشگوزەرانى هاوڵاتیان، ئێستا ئیتر لێتان بێدەنگ نابین ئەگەر هەڵوێستى مەردانە نەنوێنن بە کردار.

هەروەها ئەو هەڵسوڕاوە زیاتر ڕوودەکاتە پاڕلەمانتارەکانی لیستی گۆڕان و پێیان دەڵێت”ئێوە دەبێ باش بزانن ئەرکى سەرشانتانە کارى باش بکەن ،نابێ چاوەڕێى سوپاسیش لە ئێمە بکەن، چونکە ئێمە کارمان بۆ کردوون وەك رێکخستن ، لە کەموکوڕیتان بێدەنگ نابین وەك چۆن بەڵێنمان بە خەڵکداوە دەبێ هەموومان خاوەن بەڵێن بین.

ئاماژەى بەوەشداو گوتى: پەرلەمانتاران باسی ژیانى پێشمەرگە و موچە دەکەن بەڵام نەیانتوانیوە یاسایەك بۆ خۆشگوزەرانیان دابین بکەن، باسی برسییەتى و کرێچییەتى و بێ پارەیی دەکەن کە چى خۆیان لە خۆشترین خانوو بەزگێکى تێرەوە و موچەیەکى زۆرەوە بێ دواکەوتن دەچێتە سەر حسابیان دەژین.

عەلى حەمە ساڵح ئەندام پەرلەمانى کوردستان لە فراکسۆنی گۆڕان بە نوچە نێتى راگەیاند: پڕۆژەکە شکستی نەهێناوە و بەردەوامە لە لێژنەى داراییە و خۆێندنەوەى بۆ دەکرێ.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com