مەحمود عوسمان: دەبێت سەرۆک لە نێو خەڵک هەڵبژێردرێت و دەسەڵاتیشی هەبێت

0

نوچەنێت

مەحمود عوسمان کەسایەتى سیاسی کورد دەڵێت: گەل سەرچاوەى دەسەڵاتە، پەرلەمان نوێنەرایەتى حزبەکان دەکات، پێویستە دەسەڵاتى سەرۆکایەتییەکان لە دەستور جێگیر بکرێن.

سەبارەت بە چارەسەرى پرسی سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان و پڕۆژەى چوار لایەنە سیاسییەکە رایگەیاند: من لەمێژە راموایە سەرۆك دەبێت لە نێو خەڵك هەڵبژێردرێت و دەسەڵاتیشى هەبێت، خەڵک سەرچاوەى دەسەڵاتە و لە پەرلەمان فراوانترە، لە راستیدا پەرلەمان نوێنەرایەتى حزبەکان دەکات، بۆیە خەڵك فراوانترە لە پەرلەمان.

مەحمود عوسمان دەڵێت: دیارى کردنى دەسەڵات و بەرپرسیاریەتییەکانپێویستە رێکبخرێتەوە، هەڵبەت ئەرک و دەسەڵاتەکانى سەرۆکی هەرێم، یاسادانان،جێبەجێکردن و دادوەرى دەبێت بە پێی یاسا رێکبخرێ و دابەش بکرێت و لە دەستور بنووسرێ، ئەمەش ئەرکى ئەوانەیە کە دەستور دەنووسنەوە، بەڵام لێژنەى نووسینەوەى دەستور ناوى نەما و نازانم کار دەکەن یان نا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com