ساڵح موسلیم بەهێزترین هێزی سوریای دەستنیشانکرد

0

نوچەنێت

ساڵح موسلیم وتاری دەستپێکردنی کارەکانی کۆنگرەی شەشەمی پارتی یەکێتی دیمۆکراتی خوێندەوە و تێیدا سیستەمی کانتۆنەکانی بەباشترین چارەسەر وەسف کرد بۆ ئێستا و داهاتووی سوریا.

ئەمڕۆ لە شارۆچکەی ڕمێڵانی ڕۆژئاوای کوردستان ،شەشەمین کۆنگرەی پارتی یەکێتی دیمۆکرات(پەیەدە)دەستی بەکارەکانی کرد و تێیدا بە بەشداری ئەندامانی کۆنگرە و شاندی باڵای پارتی دیمۆکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و شاندێکی گۆڕان لە باشووری کوردستانەوە، ساڵح موسلیم هاوسەرۆکی پەیەدە وتارێکی پێشەکەش کرد.

لە وتارەکەیدا موسلیم ڕایگەیاند”ئێمە وەك پەیەدە سیستەمی کانتۆنەکان بە باشترین رێگاچارە دەزانین بۆ ئێستا و داهاتووی سووریا”.

هەر لە وتارەکەیدا موسلیم ڕایگەیاند”زلهێزەکان کارێکی بەرچاویان بۆ کێشەکانی سووریا نەکردووە، لەگەڵ عەرەبەکان کاردەکەن بۆ چەسپاندنی سیستەمی کانتۆنەکان لە سووریا چونکە سیستەمی کانتۆنەکان و رێڤەبەری خۆسەری بۆ هەموو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست باشترین سیستەمە”.

هەر لە تارەکەیدا موسلیم سوپاسی هێزەکانی پەیەدەی کرد و بە بەهێزترین هێزی سوریای وەسف کردن و پێی وایە تەنها پەیەدەیە دەتوانێت بەرگرییەکی ڕاستەقینە لە خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان و مافەکانی خەڵکی سوریا بکات

هەروەك ڕاشیگەیاند” ئێمە لەسەرەتاوە لەوە باوەڕەدابووین کە رژێمی سووریا بەخێرایی ناکەوێت، بەڵام ئەوان ئامادەکاریان کردبوو بۆ ئەو شەڕ و ئاڵۆزییەی سووریا”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com