دێگەڵە:زیاتر لە 70 سەر مەڕ و بزن لەناو دەچن

0

نوچەنێت.
دوێنى ئێوارەى شەممە 19-9-2015 لە دەرورو بەرى ناحیەى دێگەڵەى سەربەقەزاى کۆیە ، زیاتر لە (70) سەر مەڕ مردار دەبێـتەوە بەهۆى بەکار هێنانى چارەسەرى هەڵەوە، مەڕدارەکەش سکاڵا لە سەر خاوەن دەرمان خانەکە تۆمار دەکات.

بەختیار جەلال کورى خاوەن ئاژەڵە مرداربوەکان بە(نوچەنێت)ى ڕاگەیاند: ئێمە لە گوندى دەربەند دوێنێ شەو مەڕەکانمان مرداربوونەوە ، سەرەتا هەستمان کرد ئاژەڵەکانمان نەخۆشن ، سەردانى دەرمانخانەى (میران پریس)مان کرد لە هەولێر ، پێم گوت ئاژەڵەکانمان نەخۆشن، ئەویش دەرزیەکى دا پێم ، گوتى بە عەزەڵە لێیان بدەن.

هەر لە درێژەی قسەکانیدا خاوەن ئاژەڵە مرداربووەکان وتی”بەڵام کاتێک ئەو دەرزیەمان لە ئاژەڵەکاندا، بەداخەوە هەموو ئاژەڵەکان پێى ژەهراوى بوون و مردار بونەوە هەرچەندە پاشان چارەسەى ژەهراوى بونمان پێدان بەڵام سودى نەبوو، تا ئێستا (73)سەر ئاژەڵمان مردووە”.

بەختیار ئاشکراشى، بە قسەى ئەو برادەرانەى هاتوون لە ڤێرتێنەرى کە ئاگادارمان کردنەوە لە ڕوداوەکە ، گوتیان ئەو دەرزیە نابێت بەکار بێت گەر بەکاریش بێت دەبێت لە ژێر پێست لێبدرێت نەک بەعەزەڵە.

ئەو مەڕدارە ئاماژەشیدا کە بەهاوکارى ئاسایش سەر قاڵى لەناو بردنى ئاژەڵە مرداربوەکانن،و سکاڵایان تۆمار کردووەلە سە رخاوەن دەرمانخانەکە. گوتیشى ڤێتەرنەرى هەولێر لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەکەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com