گۆڕان بە وەفدی باڵا نەچووە ڕۆژئاوای کوردستان بۆ کۆنگرەی پەیەدە

0

نوچەنێت

یەکێتى نیشتمانى کوردستان و پارتى دیموکراتى کوردستان بە شاندى باڵا بەشدارى کۆنگرەیان کرد بەڵام گۆڕان بە شاندى باڵا بەشدارى نەکردووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 29ى ئەیلولى 2015 لە شارۆچکەى رمێلانى رۆژئاواى کوردستان شەشەمین کۆنگرەى پارتى یەکێتى دیموکرات (پەیەدە) دەستیپێکرد و یەکێتى نیشتمانى کوردستان و پارتى دیموکراتى کوردستان بە وەفدى باڵاى حزبى بەشدارییان لە کۆنگرەکەدا کرد بەڵام بزووتنەوەى گۆڕان بە وەفدى باڵا بەشدارى نەکردووە.

محەممەد حاجی رێکخەرى ژوورى پەیوەندییە سیاسیەکانى بزووتنەوەى گۆڕان رایگەیاندوە:دەبو من وەک رێکخەرى ژوورى پەیوەندییەکانى بزووتنەوەى گۆڕان بەشداری کۆنگرەکەم بکردایە، بەڵام بارى تەندروستیم تەواو نەبووە،بەڵام هەریەک لە زەردەشت مەلا حەسەن ونەجمەدین سەعید ئەندامانى ژوورى پەیوەندییەکانى بزووتنەوەى گۆڕان بەشداریان لە کۆنگرەیەکەدا کردووە.

ماموستا فاخیر، بەرپرسی پەیوەندییەکانى بزووتنەوەى گۆڕان، لەشارى هەولێر بە نوچەنێتى راگەیاند: ژوورەکانى ئێمە لە ئاستى مەکتەبی سیاسی حزبەکانیترە، بۆ بزووتنەوەى گۆڕان ئەندامانى ژوورەکان وەک ژوورى پەیوەندییە سیاسییەکان لە ئاستێکى باڵادایە.

هەروەها گوتیشی: بە شاندى باڵا بەشداریمان کردوەو ئەو کۆنگرەیەش لای ئێمە کۆنگرێکى زۆر گرنگە و ئێمە بە هەموو شێوەیەک پشتگیرى لە کوردانى رۆژئا دەکەین.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com