بزووتنەوەی گۆڕان : نابێت چیتر موراعاتی پارتی بکرێت،پارتیش وەڵام دەداتەوە

0

پارتی: داوا لە کادرەکانى دەکات بە هیچ جۆرێ بەشدارى ئسلوبى ناشیرین نەکەن

نوجەنیت

بزووتنەوەى گۆڕان لە بەرانبەر هێرشی راگەیاندنى پارتى دیموکراتى کوردستان بۆ سەر نەوشیروان مستەفا، هاتە دەنگ ورایگەیاند، کۆبونەوەى پێنج قۆلى بایەخى نیە و نابێت پارتی موراعات بکرێت.

ماوەیەکە لە راگەیاندنەکان بەتایبەت ماڵپەڕە فەرمى و نا فەرمى لایەنە سیاسییەکان هێرش دەکەنە سەر یەکدى، لە دوایین بابەتیشدا “بە وتەى پەرلەمانتارێکى گۆڕان”، ماڵپەڕی فەرمی پارتى دیموکراتى کوردستان داواى گۆڕانکارى لە ناخى نەوشیروان مستەفا دەکات.

هۆشیار عەبدوڵڵا سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق، لە پەیجى تایبەتى خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتى فەیسبوک نووسیویەتى: رۆژانە پارتی لە میدیا فەرمیەکانیدا بە ناشیرینترین شێوە و نزمترین ئاستى زمان، دوور لە هەموو ئاستێکى ململانێى سیاسی و ناکۆکی، دژى گۆڕان و شەخسى نەوشیروان مستەفا دەنووسن.

هەوەها ناوبراو داوادەکات لە بەرانبەرى هێرشی راگەیاندنەکانى پارتی، چیتر گۆڕان بەشدارى لە کۆبوونەوەى پێنج قۆڵی نەکات، دەشڵێت کێشەى سەرۆکایەتى هەرێم و ئەزمەى حوکم هەموو ئەو قەیرانانە خەڵک دەزانێک لە ئەستۆى کێدایە.

ئارى هەرسین، ئەندام پەرلەمانى کوردستان لە فراکسیۆنى زەرد، بە نوچەنێتى راگەیاند: جاروایە دوو وڵات لە شەڕدان بەڵام لە هەمانکاتدا خەریکی گفتوگۆشن، بەڵام پێموایە کە ئەو ئسلوبەى ئێستا کاتى نیە ئەوە هى کۆنە، ئێستا کاتى تەبایی و یەکریزییە و ئێستا کاتى ئەوەیە بە زمانى نەرم بە یەکەوە گفتوگۆ بکەن.

هەروەها رایگەیاند: هەر کەس بەو زمانە توندە قسەبکات کێشەکە ئاڵوزتر و خزمەت بە وەفدى دانوستان ناکات، بە شەخسى ئەوە بە کارێکى باشى نازانم جا هەر کەس و لایەنێک بیکات، ئەوە دەمانگەڕێنێتەوە بۆ کەلتورى نەگریسى براکوژى لە جیاتى فیشەک بە یەکەوە بنێین بە قسەى زبر و ناشیرین وناخۆش هەڵسوکەوت لە گەڵ یەکتردا دەکەین، ئەمە کارێکى زۆر خراپە.

نابراو ئاماژەى بەوەداو گوتى: زۆر دەمێکە لە سەر پەیجەکەى خۆم دووبارەو چەندبارە داوام لە لایەنەکان و لە پێش هەموویانەوە داوام لە کادرەکانى پارتى کردووە کە واز لەو شێوازە بهێنن و خراپە، هەر بابەتێکى فکریتان هەیە یان دژى راى کەسێک یان لایەنێکن بە رێزگرتنى دوولایەنە، بە گوێگرتن دەبێت و ناکرێت رقی چەند ساڵە کۆبکرێتەوە و بە یەکدى بڕێژین.

ئارى هەرسین گوتى: لە رێی نوچەنێتەوە داوا لە هەموو کادری پارتی دەکەم بە هیچ جۆرێ بەشدارى ئسلوبى ناشیرین نەکەن و هەر راوبۆچونێکی عاقڵانى و مەنتەقییان هەیە بیکەن لە گەڵ هەموو لایەنەکان نەک بەتەنیا بزووتنەوەى گۆڕان، نەک بە قسەى ناشیرین و تەشهیر و هەڵدانەوەى هەندێک مەلەفى کۆن خزمەت بە کەس ناکات و شتێکى باش نییە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com