نوچەنێت
سەرەڕای ئاستەنگەکانی بەردەم هەناردەی نەوتی کوردستان بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان هەنارەدەی نەوتی کوردستانی لە 472 هەزار بەرمیلەوە لە ڕۆژێکدا بۆ 700 هەزار بەرمیل بەرز کردەوە.
مانگی ڕابردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژێكدا 472 هەزار و 832 بەرمیل نەوتی هەناردە دەکرد،بەڵام ئاستی هەنارەدەی نەوتی کوردستان لە سەرەتای ئەم مانگەوە بەرز کرایەوە و هەناردەی نەوتی کوردستان گەیەندرایە 700 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
زیادکردنی هەناردەی نەوتی کوردستان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەو بڕەی کە لە مانگی ڕابردوودا هەناردەی دەکرد، بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە نەیدەتوانی موچە و پێداویستی حکومەتی هەرێم و خەڵکی کوردستان دابین بکات،هەر بۆیە بڕیاردرا هەناردەی نەوتی کوردستان بەرز کرایەوە.