نوجەنێت
ئەمڕۆ بە بەشداری چەندان حزبی باشوور و باکوور و پارچەکانی تری کوردستان کۆنگرەی شەشەمی پارتی یەکێتی دیمۆکرات “پەیەدە” لە شارۆچکەی ڕمێلا دەستی پێکرد.
کۆنگرەکەی پارتی یەکێتی دیمۆکرات لە کاتێكدایە لە ئێستادا لە باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان گەلی کورد لە کێشەی وەدەست هێنانی مافی خۆیدایەتی.
لە باشووری کوردستانەوە شاندی پارتی دیمۆکراتی کوردستان و شاندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەشدار و میوانی کۆبوونەوەکەن و لە باکووری کوردستانیش شاندێکی باڵای پارتی دیمۆکراتی گەلان هادەپە بەشداری کۆنگرەکەیان کردووە