ئەمڕۆ لەسەر ئەم پرسە پاڕلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە

0

نوچەنێت

ئەمڕۆ پاڕلەمانی کوردستان دانیشتنی سێیەمی ئاسایی خوولی پایزە ئەنجام دەدات و کۆبوونەوەکەش تایبەت دەبێت بە گفتوگۆكردنی (پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان).

بەپێی زانیارییەکانی نوچەنێت بەرنامەی کاری دانیشتنی ئەمڕۆ پاڕلەمانی کوردستان،بریتی دەبێت لە گفتوگۆكردنی (پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان)،لە ئێستادا پاڕلەمانی کوردستان لێژنەیەکی کاتی بۆ پێداچوونەوەی پەێڕەوی ناوخۆ ئامادە کردووە

هەر بە پێی زانیارییەکان لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆدا بەپێی بڕیاری ژمارە (26)ی ساڵی 2014 و بڕگەی (8) لە ماددەی (پەنجا و شەشەم)ی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، ژمارە (1)ی ساڵی 1992 هەمواركراو و پاڵپشت بە ماددەی (94)ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو،گفتوگۆ دەکرێت لەسەر پەیڕەوی ناوخۆی پاڕلەمانی کوردستان

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com