نوچەنێت
کۆماری ئیسلامی ئێران بەفەڕمی داوا دەکات هاتوچۆی ڕۆژانەی یۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان لە ڕێگەی مەرزی باشماخەوە بکرێتە ترانزێت و بارەکان لەڕێگەی تڕێلەوە بگوازرێتەوە.
لەو بارەیەوە شۆفێرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە و بە تێكڕای دەنگی شۆفێران ئەو داوایەی کۆماری ئیسلامی ئێران،ڕەدد دەکەنەوە.
لێپرسراوی سەندیکای شۆفێرانی پێنجوێن لەو بارەیەوە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە کە کێشەی سەرەکی نێوان شوفێرانی مەرزی باشماخ و کۆماری ئیسلامی ئێران ئەوەیە کە ئێران بەردەوام لەو مەرزەدا جەخت دەکاتەوە کە دەبێت مەرزی نێودەوڵەت باشماخ ترانزێت بێت”.
ئەو بەرپرسە ئەوەش ئاشکرا دەکات ئەگەر بێت و داواکەی ئێران لەو مەرزە جێ بەجێ بکرێت ئەوا هەزار و 500 شوفێر بێکار دەبن.
بەرپرسانی مەرزی باشماخیش ئەوەیان راگەیاندووە کە ئەوان ئاگاداری کێشەی شوفێرانن و بە داوایەکی فەڕمی داوای سەرجەم شۆفێرەکانیان گەیاندووەتە سەرووی خۆیان