جۆن کێری:با ئێران و روسیە،ئەسەد بهێننە سەر مێزی وتووێژ

0

نوچە-دەنگی ئەمریکا

جۆن کێری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا،رۆژی شەممە ١٩ی سێبتامبر،داوای لە ئێران و روسیە کرد کە بە هۆی کاریگەری ونفوزیان بە سەر بەشار ئەسەدەوە،ناوبراو بکێشنە پای مێزی وتووێژ.

جۆن کێری لە لەندەن،لە دوای کۆبوونەوەی لە گەل وەزیری دەرەوەی بەریتانیا،لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند کە  ئامادەی وتووێژە بۆ دۆزینەوەی چارەسەریک بۆ قەیرانی سوریە و چۆنیەتیلابردنی ئەسەد لە دەسەڵات.

جۆن کێری پێداگرە لە سەر لابردنی ئەسەد و دەشڵێ:لە ٢ ساڵی رابردوودا بەردەوام گوتومانە کە دەبێ ئەسەد بڕوات،لێرەدا کات و چۆنیەتی چوونی ئەسەد بۆ ئێمەکێشە نییە،گرینگ ئەوەیە کە دەبێ بڕاوت.

کێری هەروەها دەڵێ:رەوتی کارەکە پێویستی بەوە هەیە کە هەموو لایەنەکانی دەرگیر کۆ ببنەوە  وبە تێگەیشتنێکی دروست لەم قەزیە بگەن کە چۆن دەکرێ چارەسەرێک بدۆزنەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com