به‌یاننامه
ته‌قه له ڕۆژنامه‌نوسێك كرا و ڕێگری له شه‌ش رۆژنامه‌نوسی تر ده‌كرێت
سلێمانی 30 ـ ته‌موزی 2011
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له‌ڕۆژنامه‌نوسان ڕایده‌گه‌ینێت هیچ به‌ربه‌ستێك به‌دی ناكرێت بۆ به‌رگرتن له‌پێشێلكاری به‌رامبه‌ر یاسای كاری رۆژنامه‌نوسی و له‌م میانه‌یه‌دا هێرش ده‌كرێته سه‌ر په‌یامنێری هاوڵاتی‌و مافی شه‌ش رۆژنامه‌نوسی وه‌رزشیش له ئاماده‌بونی یاریه‌ك پیشێل ده‌كرێت.
رۆژی شه‌ممه 30ی ته‌موز له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌یامنێری رۆژنامه‌ی هاوڵاتی بۆ شاری سۆران له‌سه‌ر رێگای بالیسان شه‌قلاوه هێرشی چه‌كداری ده‌كرێته سه‌ر.
دانا ره‌زگه‌یی ئه‌مرۆ شه‌ممه به سه‌نته‌ری میترۆی وت “به مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه بۆ سۆران له نێوان بالیسان شه‌قلاوه دوو ئۆتۆمبێل به ناسروشتی ده‌ستیان لێڕاگرتم‌و پاشان ته‌قه‌یان لێكردم” جه‌ختیكرده‌وه” ئاسایشی رانیه‌م له‌و روداوه ئاگادار كرد‌و هاوكاریان كردم”.
سه‌نته‌ری میترۆ په‌یوه‌ندی كرد به به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی راپه‌رین، حه‌یده‌ر سه‌عید، ناوبراو رایگه‌یاند كه ئه‌و رۆژنامه‌نوسه ئاگاداری كردون له روداوێكی له‌و شێوه‌ی خۆی باسی ده‌كات‌و هه‌ندێ ئیجرئاتیان كردوه، وتی”ئاگاداری بنكه‌ی ئاسایشی بالیسانم كردوه به وردی لێكۆڵینه‌وه بكه‌ن”.
له لایه‌كی تره‌وه ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه 23ی ته‌موز كۆمه‌ڵێك رۆژنامه‌نووسی وه‌رزشی به‌مه‌به‌ستی رووماڵكردنی یارییه‌كه‌ی (عێراق – یه‌مه‌ن) له یاریگای فه‌ره‌نسۆ هه‌ریری له‌لایه‌ن پاسه‌وانان و ئاسایش و پۆلیسی یاریگاوه مامه‌ڵه‌ی خراپیان له‌گه‌ڵ كراوه.
له نامه‌یه‌كیاندا كه ئاراسته‌ی سه‌نته‌ری میترۆیان كردوه ئه‌و ڕۆژنامه‌نوسانه باسله‌وه‌ده‌كه‌ن “ساڵانێكه رۆژنامه‌نووسان له یاریگای فه‌ره‌نسۆ هه‌ریری گرفتیان ده‌خرێته پێش و رێگری له‌به‌رده‌م كاره‌كه‌نیان ده‌كرێت، هه‌روه‌ها چه‌ندین جاریشه رۆژنامه‌نووسان سوكایه‌تیان پێده‌كرێت.” جه‌ختده‌كه‌نه‌وه” ئاگاداری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیس و ئاسایشی شاری هه‌ولێریش ده‌كه‌ینه‌وه كه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسان بۆ شێوازێكی مۆدێرن و مه‌ده‌نیانه بگۆڕن”
ئه‌و رۆژنامنوسانه‌ی كه پێشێلكاریان به‌رامبه‌ر كراوه بریتین له (ئاراس رواندزی- پ. كوردستانی نوێ، ئه‌حمه‌د مسته‌فا- پ. ئێن ئار تی، . هه‌ژار دۆسكی- پ. رۆژنامه‌ی ئه‌ڤرۆ، . ئاری عه‌بدوڵڵا- پ. كه‌ی ئێن ئێن، . كارۆخ له‌تیف – پ. فورات، . كارۆخ له‌تیف – پ. فورات. شه‌ماڵ دیلان- رۆژنامه‌نووسی سه‌ربه‌خۆ).
سه‌نته‌ری میترۆ له‌كاتێكدا كه ئیدانه‌ی هه‌موو جۆره پێشێلكارییه‌ك ده‌كات به‌رامبه‌ر یاسای كاری رۆژنامه‌نوسی‌و ئازادی رۆژنامه‌نوسی له‌هه‌رێمی كوردستان ، داوا ده‌كات: فه‌رمانگه به‌رپرسه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لێكۆلینه‌وه‌ی له‌و پێشێلكاریانه بكه‌ن‌و ده‌رئه‌نجامه‌كانیشی بۆ ڕای گشتی رابگه‌یه‌نرێت.
(كۆتایی)
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له رۆژنامه‌نووسان، رێكخراوێكی سه‌ربه‌خۆیه بۆ به‌رگری له رۆژنامه‌نووسان و مافه‌كانیان. ئه‌م رێكخراوه، له هه‌رێمی كوردستان، نوێنه‌رایه‌تی روانگه‌ی ئازادییه رۆژنامه‌نووسییه‌كان (JFO) ده‌كات كه نوسینگه‌ی سه‌ره‌كی له به‌غدایه.
بۆ زانیاری زیاتر، په‌یوه‌ندی بكه‌ن به:
نیاز عه‌بدوڵڵا، به‌رپرسی ئۆفیسی هه‌ولێر:07504617014
niyazabdulla@yahoo.com
ره‌حمان غه‌ریب، رێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ: 07701523300
rahmangarib@yahoo.com
ئاوات عه‌لی، ئه‌ندامی بۆردی سه‌نته‌ری میترۆ 07701435822
awatali@journalist.com
