نوچەنێت
شەوی ڕابردوو تەرمی ئەو چوار گەنجەی شاری سلێمانی کە لە بارهەڵگرێکدا لە وڵاتی نەمسا خنکابوون گەڕێنرانەوە شاری سلێمانی و بەخاكسپێردران.
دوێنێ تەرمی جوار گەنجەکە لەڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە گەڕێنرانەوە کوردستان،دواترتەرمی هەر چوار گەنجەکە بەرەو سلێمانی بەڕێکران و لە گۆڕستانی کەڵەکن بەخاکسپێردران.
هەر چوار گەنجەکە خەڵکی گەڕەکی کازیوەی سلێمانین و ،ویستوویانە بەڕێگەی نایاسایی بەرەو ئەوروپا بەڕێ بکەون،بەڵام لەڕۆژی ٢٧ئابی 2015 بارهەڵگرێکدا خنکان و تەرمەکانیان دوای ماوەیەك دوێنێ تەرمەکانیان گەڕێنرانەوە سلێمانی.
نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە نەمسا ڕایگەیاند ١٦ كەس لەو پەنابەرانی كە لە بارهەڵگرەكەی نەمسادا خنكان خەڵكی هەرێمی كوردستانن.











