نوچە-رادیو فردا
حەسەن روحانی،سەرۆکۆماری ئێران لە وتووێژێکدا لە گەڵ کەناڵی تەلەفزیۆنی سی.بی،ئێسی ئەمریکا دەڵنیایی دەدات کە مەبەسەت لە دروشمی مەرگ بۆ ئەمریکا،خەڵکی ئەم وڵاتە نییە.
روحانی لەم وتووێژەدا کە قەرار وایە ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاو ببێتەوە،جەخت لە سەر ئەوە دەکاتەوە کە دانی دروشمی مەرگ بۆ ئەمریکا لە ئێران،دژکردەوەیەکە بەرامبەر بە “بڕیاراتی سیاسی پێشووی واشنتۆن” کە ئەنجامی خراپی بۆ ئێران بەدواوە بووە.
روحانی لە درێژەدا دەڵێ:سیاسەتەکانی ئەمریکا دژ بە بەرژەوەندی ئێرانیەکان بووە و دەبێ لەوە تێبگەین کە حەساسیەتی ئێران بە نیسبەت ئەم دروشمەوە سروشتییە.روحانی هەروەها دەڵێ:خەڵکی ئێران ئەمە لە بیر ناکات،ئێمە ناتوانین رابردوو لە بیر بکەین،بەڵام هاوکات داهاتووشمان لە بەرچاوە.