ژنێکی وڵاتی هیند لە یەک کاتدا شوو بە 5 برا دەکات و لە ئێستادا لە یەک ماڵدا پێکەوە ژیان بەسەر دەبەن.
ئافرەتێكی لادێنشینی هیندی تەمەن 21 ساڵ بەناوی (راجۆ ڤێراما) لەیەك كاتدا شووی بە پێنج برا كردووە و ئێستا لەگەڵ هەر پێنجیاندا لەیەك ماڵ پێكەوە دەژین.
ئەو خانەوادەیە، كە لە پێنج مێرد و ژنێك پێكهاتوون، لە لادێیەكی هیندۆسی بچووك، لەباكووری هیندستاندا دەژین. ئێستاش منداڵێكیان هەیە و ئافرەتەكەش دەڵێ” نازانم كام لەو پێنج برایە باوكی منداڵەكەمە”.
ئافرەتەكە راشیگەیاندووە، كە لەسەرەتادا كەمێك بەلایەوە ناخۆش بووە، بەڵام ئێستا راهاتووە و هەموویان پێكەوە بەخۆشی دەژین و ئەویش بە پێنج شووەكەی زۆر بەختەوەرە، جیاوازی لەنێوان هیچ كامیاندا ناكات! مێردەكانیشی تەمەنیان (32، 28، 36، 19، 18) ساڵە راجۆ دەشڵێت هیچ كامیان غیرە لە یەكتر ناكەن.