نوچه‌نێت-ئه‌لزه‌مان
لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت عێراق ده‌ستی داوه‌ته قه‌رزكردن له چه‌ندین بانكی ئه‌هلی و بانكی وڵاتانی هه‌ژار، له‌بری ئه‌وه‌ی قه‌رز له بانكه جیهانییه‌كان بكات، به‌وه‌ش سوودێكی سوور ده‌خرێته سه‌ر پاره‌كه.
ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به رۆژنامه‌ی ئه‌لزه‌مانی چاپی له‌نده‌نی وتووه كه سه‌ریان سوڕماوه كاتێك له به‌ڵگه‌نامه‌كاندا بۆیان ده‌ركه‌وتووه عێراق ته‌نانه‌ت قه‌رزی له بانكه‌كانی وڵاتێكی هه‌ژاری وه‌ك مۆزه‌مبیقیش كردووه!
ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید وتوویه‌تی عێراق به‌هۆی ئه‌و جۆره قه‌رزانه‌وه ساڵانه 1.2 ملیار دۆلار وه‌ك سوودی بانكی ده‌داته ئه‌و شوێنانه‌ی قه‌رزی لێكردون.
جه‌ختیشیكردووه‌ته‌وه كه رێژه‌ی سوودی هه‌ندێك له‌و قه‌رزانه گه‌یشتۆته 68% و ئه‌وه‌ش بڕێكی خه‌یاڵییه. ئه‌و ده‌ڵێ هۆكاری ئه‌و سووده بانكییه زۆره ئه‌وه‌یه كه عێراق له‌بری ئه‌وه‌ی له وڵاتان قه‌زبكات، رووده‌كاته بانكه ئه‌هلییه‌كان و بانكی وڵاتانی هه‌ژار، ئه‌وانه‌ش به‌بێ قازانجێكی زۆر قه‌رزناده‌نه عێراق.
ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید داوای كردووه عێراق خه‌رجیی ده‌ره‌كی كه‌مبكاته‌وه “بۆ نموونه كه‌سانێك له یاسا و ئه‌ندازیاری له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌خوێنن و بۆ هه‌ر خوێندكارێكیان 120 هه‌زار دۆلار دۆلاره و ئه‌وه‌ش پاره‌یه‌كی زۆره‌و بۆیه ده‌بێت ته‌نیا له‌و بوارانه خوێندكار بنێرینه ده‌ره‌وه كه بواره‌كه‌یمان نییه، هه‌روه‌ها باڵیۆزه‌كانمان خه‌رجییه‌كی زۆریان هه‌یه له وڵاتگه‌لێك كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی سیاسی و ئابووریمان له‌گه‌ڵ نییه وه‌كو جۆرجیا”