نوچە-رادیو زمانە
باراک ئۆباما،سەرۆکۆماری ئەمریکا،ئێریک فانینگ،راوێژکاری پێشووی ئەشتۆن کارتەر،وەزیری بەرگری ئەمریکا، بۆ پۆستی وەزارەتی هێزی زەمینی ئەمریکا کاندید کرد.
فانینگ یەکەم پیاوی هاورەگەزبازە کە لە مێژووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ،بۆ پۆستێکی سەربازی دیاری دەکرێ.
ئۆباما لەم بارەوە رایگەکاندووە کە هۆی هەڵبژاردنی فانینگ بۆ ئەم پۆستە دەگەڕتەوە بۆ “چەندین ساڵ ئەزموون”و “توانای تایبەتی”ناوبراو لە رێبەریکردن دفایە،ئۆباما هەروەها هیوای خواستووە کە فانینگ لە رۆلی نوێی خۆید بتوانێ سەربازانی ئەمریکی رێبەری بکات.
فانینگ کاتێک دەتوانێ لە پۆستەکەی دەست بە کار بێ کە ئەنجومەنی سێنای ئەمریکا ئەم پێشنیارەی ئۆباما پەسەند بکات.
هاوکات،لایەنگران و چالاکانی مافی هاورەگەزبازەکان،دانانی فانینگ بۆ پۆستێکی سەربازی بە نیشانەی پێشکەوتنی مافی هاورەگەزبازەکان لە قەڵەم دەدەن.