نوچه‌نێت-ته‌حریر نیوز
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق ئاشكرایان كردووه كه 90 سه‌ربازی ئه‌مریكی گه‌یشتوونه‌ته ده‌وروبه‌ری مه‌خموور، ئه‌وه‌ش وه‌ك به‌شێك له به‌شدارییان له پرۆسه‌ی رزگاركردنی موسڵ به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌ولێر و به‌غدا.
نایف شه‌ممه‌ری ئه‌ندامی لیژنه‌ی به‌رگری له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێڕاق ئاشكرایكردووه كه ماوه‌ی پێشوو 90 سه‌ربازی دیكه‌ی ئه‌مریكی گه‌یشتوونه‌ته ناوچه‌ی ره‌بیعه‌ی پارێزگای موسڵ كه ئێستا له‌ژێر ده‌ستی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستاندایه.
شه‌ممه‌ری وتویه‌تی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ رزگاركردنی موسڵ به كرده‌یی ده‌ستیانپێكردووه و پێناچێ ئه‌مجاره دوابخرێ.