نوچەنێت
ئەو پیاوەی کە بووە جێگەی باسی ناوەندەکانی هەواڵ لە ئەوروپا و جیهان، بە پێی راگەیاندنەکانی نزیك لە پەکەکە بێت لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووك، تاوانبارە بە کوشتنی دەیان هاوڵاتی کوردی ڕۆژئاوای کوردستان
ناوەندەکانی ڕاگەیاندنی نزیك لە پەکەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووك ،هەواڵی ئەوەیان بڵاو کردەوە،کە ئەو پەنابەرەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا گەشتە ئەڵمانیا و پێشتریش لە سنوورەکانی یەکێك لە وڵاتانی ئەوروپا لە لایەن ڕۆژنامەنوسێکە درا بەزەویدا،تاوانبارە.
ئەمڕۆ ناوەندەکانی ڕاگەیاندنی نزیك لە پەکەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووك ،هەواڵی ئەوەیان بڵاو کردەوە کە ئەو پیاوەی ناوی”عوسمان مەحمودە” ،پێشتر ئەندامی بەرەی نوسڕە بووە و دەستی هەیە لە کوشتنی دەیان هاوڵاتی کورد لە ڕۆژئاوا کوردستان.
هەر لەو هەواڵانەدا ناوەندەکانی ڕاگەیاندنی نزیك لە پەکەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووك ،داوا لەو کوردانە دەکەن کە لە ئیسپانیا دەژین،داوای یاسایی لە دادگاکانی ئیسپانیا لە دژی ئەو پیاوە تۆمار بکەن،چونکە وەك ئەوان دەڵێن عوسمان مەحمود ئەندامی بەرەی نوسڕە بووە تاوانبارە بە کوشتنی دەیان هاوڵاتی کوردی ڕۆژئاوای کوردستان.