نوچەنێت
سۆران عومەر سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤی پاڕلەمانی کوردستان، لە سلێمانی بەشداری بەرنامەی شەقامی کەناڵی NRT2 دەکات و لەو بەرنامەیەدا، چەند نهێنییەکی ژیانی ئاشکرا دەکات.
لەو بەرنامەیدا دەروور گێژەن کە پێشکەش کاری بەرنامەکەیە،لە میانەی قسەکردن لەگەڵ سۆران عومەردا تاتۆکەی دەستی سۆران عومەر ئاشکرا دەکات.
تاتۆکەی دەستی سۆران عومەر چەکوش و داسێکە،و مێژووی تاتۆکە دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای ساڵانی نەوەدەکان ،کاتێك کە سۆران عومەر ئەندامی حزبی شیوعی کوردستان بووە و لە ڕاگەیاندنی ئەو حزبە کاری کردووە.
سۆران عومەر ئەوە ناشارێتەوە تا ئەو ڕۆژەی پەیوەندی کردووە بە ڕیزەکانی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان،یەکێك بووە لە
ئەندامانی ڕاگەیاندنی حزبی شیوعی کوردستان و ئەو تاتۆیەش هەر لەو سەردەمانەدا لەسەر دەستی نیشانی کردووە.