نوچەنێت
ئیدارەى گەرمیان لێژنەیەك بۆ پاککردنەوەى شەقام و کۆڵانەکانى ناحییەى “گۆلاڵە” پێکدەهێنێت، بەڵام رێگە بە”ئەنوەر حسێن”ـی بەڕێوەبەرى ناحیەکە نەدرا بەشدارى بکات.
لیژنەکە بۆ پاککردنەوە و ئاسانکاریی کردنە بۆ گەڕانەوەى خەڵکى ناحیەکە، بەڵام مەحمود سەنگاوى بەرپرسی مێحوەرى گەرمیان رێگەى بە بەڕێوەبەرى ناحیەکە ئەنوەر حسێن نەداوە کە لە گەڵ ئەو لێژنەیەى کە پێکهێنراوە بگەرێتەوە ناحیەکە.
مەحمود سەنگاوى رایگەیاندوە: بەڵێ من رێگریم لێ کردووە بە هیچ شێوەیەکیش ناهێڵم بگەڕێتەوە لە بەر ئەوەى لە کارەکەیدا خەیانەتى کردووە.
هەروەها ئاماژەى بەوە کردووە کە شەش هەزار خانووى بە نایاسایی بە ناحیەکە زیاد کردووە لە سەر عەرب تاپۆى کردووە بەشێکى زۆرى تەعریب کردووە.
نابراو گوتى: بەم زوانە لە سەر کارەکەى لادەدرێ و کەسێکى تر لە شوێنەکەى دادەنین کە خزمەتى ناحیەکە بکات.
سەعدى ئەحمەد پیرە، ئەندامى مەکتەب سیاسی یەکێتى نیشتمانى کوردستان، بە نوچەنێتى راگەیاند: ئاگادارى ئەو مەسەلەیە نیم.
ئارى هەرسین ئەندام پەرلەمانى کوردستان لە فراکسیۆنى زەرد، بە نوچەنێتى راگەیاند: هیچ ئاگادار نیم و نەبیستووە کە لە ناحیەی گۆڵاڵە چ دەگوزەرێ.