نوچەنێت
دوای ئەوەى کوردیناسۆرى کانتۆنەکانى رۆژئاواى کوردستان راگەیێندراوێکى لە سەر پرسی گەڕانەوەى پێشمەرگەکانى رۆژئاواى کوردستان لە باشوورى کوردستانەوە بۆ رۆژئاوا بڵاوکردەوە، سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانیش نیگەرانى خۆی دەربڕی.
کانتۆنەکانى رۆژئاواى کوردستان لە راگەیێنراوێکدا رەددیانکردەوە کە قبوڵیان کردبێت پێشمەرگە مەشقپێکراوەکانى رۆژئاواى کوردستان بگەرێنەوە.
فواد حسێن سەرۆکى دیوانى سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان نیگەرانى دەربڕیوەو رایگەیاندوە: ئێمە دەمانەوێت بزانین ئایا ساڵح موسلیم، سەرۆکى پارتی یەکێتى دیموکرات (پەیەدە)، دەسەڵاتى بە سەر کانتۆنەکانى رۆژئاوى کوردستاندا هەیە یان نا.
گەڕانەوەى هێزى پێشمەرگەى رۆژئاواى کوردستان ئەو پرسە بووە کە لە کۆبونەوەى 15ى ئەیلول لە نێوان مەسعود بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان و نوێنەرى ئەمریکا و ساڵح موسلیم سەرۆکى پارتی یەکێتى دیموکراتى (پەیەدە) باسی لێوە کراوە، ئەو هێزە زیاتر لە شەش هەزار پێشمەرگە لە خۆ دەگرێت.
پەیوەندیمان بە غەریب حەسۆ، بەرپرسی پەیوەندییەکانى پارتی یەکێتى دیموکرات (پەیەدە) لە سلێمانى کرد بەڵام نابراو لە گوتى لە رێگام و ناتوانم لێدوان بدەم.