هیوا میرزا سابیر: ئه‌نجامنه‌دانی كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی په‌رله‌مان له باره‌ی تۆبارانه‌كانی ئێرانه‌وه، جێگه‌ی پرسیاره
كێشه‌ی تۆپبارانه‌كان زۆر له‌وه قوڵترن كه به به‌یاننامه‌یه‌كی ئیدانه كردنی حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێم چاره‌سه‌ر ببێت
مامۆستا هیوا میرزا سابیر، ئه‌ندامی شورای سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، هه‌فتانه له گۆشه‌ی “رۆشنایی” و له وه‌ڵامی پرسیاری نوچه‌نێتدا، رۆشنایی ده‌خاته‌سه‌ر پرسه گه‌رمه‌كانی رۆژ.
نوچه‌نێت: ئایا تۆپبارانه‌كانی حكومه‌تی ئیران مه‌ترسی گه‌وره له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان دروست ده‌كات ؟ پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم چ ڕێگایه‌ك بگرێته به‌ر ؟
هیوا میرزا سابیر: به گوێره‌ی یاسا‌و ڕێسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان سنووره‌كانی هه‌ر ووڵاتێك به‌شێكه له سه‌روه‌ری و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی‌و نیشتمانی ئه‌و ووڵاته، به‌زاندن و شكاندن و سوكایه‌تی پێكردنی له‌لایه‌ن هه‌ر هێزیكه‌وه بێت، هیڵی سووره و گاڵته‌جاڕییه به مافه‌كانی مرۆڤ و یاسا‌و ڕێككه‌وتنامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان‌و كارێكی دزیوه‌و پێویسته ئیدانه بكرێت و له نزیكترین كاتدا كۆتایی پێ بهێنرێت.
بێ گومان تۆپبارانه‌كانی حكومه‌تی ئێران بۆ سه‌ر به‌شێك له سنوره‌كانی عێراق‌و هه‌رێم به هه‌ر پاساو و ناوێكه‌وه بێت سوكایه‌تیه به سه‌روه‌ری ووڵات و مافه‌كانی دراوسێیه‌تی له‌گه‌ڵ عێراقی فیدراڵ و هه‌رێمی كوردستانیش و مه‌ترسیه بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی‌و نیشتمانی و ده‌خوازێت له نزیكترین كاتدا هه‌موو ڕێگا‌و شێوازه یاساییه‌كان بگیرێته به‌ر بۆ كۆتایی پێ هێنانی …
به‌داخه‌وه ئه‌م كێشه‌یه ریشه‌و مێژینه‌ی هه‌یه‌و چه‌ندین ساڵه دووباره ده‌بێته‌وه‌و هه‌رده‌م برینێكه له جه‌سته‌ی ئه‌م هه‌رێمه‌داو تا ئێستا هه‌موو هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی بێ ده‌ره‌نجام بووه‌و جۆرێك بووه له پینه‌په‌ڕۆو چاره‌سه‌ری كاتی ..
به بۆچوونی من ئه‌م كێشه‌یه كه پریشكی كێشه‌ی نێوان كۆماری ئیسلامی و حیزبی پژاكه زۆر له‌وه قوڵتره به ئیدانه‌كردنێك یا لێدوانێك له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراق‌و هه‌رێمه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێت به‌ڵكو ده‌خوازێت هه‌موو لایه‌نه سه‌ره‌كیه‌كانی كێشه‌كه ڕاستگۆیانه‌و ڕاشكاوانه‌و بوێرانه بینه سه‌ر هێلی چاره‌سه‌رو وتووێژ ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیان چاره‌سه‌ری ڕیشه‌ییه‌و، به‌تایبه‌ت ئێمه له هه‌رێم كه تاڵاوو ئازاره‌كانی ده‌چێژین‌و به‌شێك له هاووڵاتیانمان ڕۆژانه گیان‌و ماڵ‌و حالیان له به‌رده‌م مه‌ترسی تۆپباران‌و له‌ناوچووندایه .
پێویسته ئه‌رك‌و مافی هه‌ر لایه‌ك چیه‌و ده‌بێت چ ڕۆڵێك بگێرێت ده‌بێت دیاری بكرێت به‌تایبه‌ت حكومه‌تی هه‌رێم كه باجه‌كه‌ی به زۆری ڕوو له‌و ده‌كات ده‌خوازێت هه‌موو ڕێگه‌و هۆكاره‌كانی كۆتایی هێنان به‌م كێشه‌یه بگرێته به‌رو بوێرانه هۆكاره‌كان دیاری بكات‌و داوای مافه‌كانیش بكات و هه‌موو كارته‌كانی فشاریش بگرێته به‌ر له به‌رامبه‌ر كۆماری ئیسلامی ئیران‌و، ئه‌وانه‌یش كه ده‌بنه پاساو بۆ ئه‌و هێرشه ..
له لایه‌كه‌وه حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ به‌رامبه‌ر به‌م كێشه‌یه زۆر لاواز‌و بێ هه‌ڵًویست‌و خوین سارد و كه‌مته‌رخه‌مه‌و ئه‌ركی یاسایی و ده‌ستوری خۆی له‌مباره‌وه جێ به‌جێ نه‌كردووه‌و ئه‌مه‌یش جێگه‌ی پرسیار‌و مه‌ترسیه له كاتێكدا ئێمه له ئاستی باڵای ده‌سه‌ڵاتی عێراقدا له سه‌رۆك كۆمار و جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی په‌رله‌مان و ده‌یان په‌رله‌مانتارو وه‌زیرمان له حكومه‌تی ناوه‌ندا هه‌یه.
له‌ولایشه هه‌رگیز بێ ده‌نگی‌و په‌رده‌پۆشكردن‌و پاساو هێنانه‌وه بۆ ئه‌و هێرشانه به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی تێدانیه‌و زه‌مینه خۆشبوونه بۆ بوێری دان به نه‌یارانی هه‌رێم‌و ووڵاته‌كه‌مان‌و، ده‌خوازین په‌رله‌مانی هه‌رێم‌و په‌رله‌مانی عێراق ڕۆڵ‌و هه‌ڵوێستیان له‌مه‌ڕ ئه‌م كێشه ڕوون‌و ئاشكرابێت و حكومه‌تی عێراقی هه‌ڵوێستی فیعلی هه‌بێت.
به‌داخه‌وه حكومه‌تی عێراق‌و هه‌رێمیش هه‌رده‌م له مه‌ڕ چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌دا له گرتنه‌به‌ری ڕێ‌و هۆكاره‌كانی كۆتایی هێنان به‌م قه‌یرانه كه‌مترخه‌من، جێگه‌ی پرسیاره په‌رله‌مانی هه‌رێم كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی بۆ ئه‌م بابه‌ته سازنادات‌و ناره‌زایی‌و ئیدانه‌ی خۆی راناگه‌یه‌نێت‌و دونیای سه‌رده‌م له‌م په‌لامارو هیرشانه به ڕه‌سمی ئاگادار ناكات‌و له‌ولایشه‌وه حكومه‌تی هه‌رێم بۆچی بوێرانه ئه‌و هۆكارانه‌ی كه پاساو ده‌ده‌نه ده‌ست كۆماری ئیسلامی ئیران بۆ ئه‌م تۆپبارانكردنه‌ی كۆتایی پێ ناهێنێت … له‌گه‌ڵ ئیدانه‌كردنی ئه‌و تۆپبارانه ئه‌وه‌یش بڵێین كه‌س ڕازی نابێت كه له‌سه‌ر ماڵی دراوسێكه‌یه‌وه به‌رد بگرنه ماڵی … به‌ڕاستی ململانێ سیاسیه‌كانی ناوخۆی هه‌رێم‌و ئاسه‌واره‌كانی دو ئیداره‌یی‌و شێوازی ناو ماڵی هه‌رێمیش فاكته‌رێكی سه‌ره‌كی تری ده‌ست تێوه‌ردان و چاره‌سه‌رنه‌بوونی ئه‌م كێشانه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕاستیه كه به‌رده‌وام دراوسێكانمان‌و حكومه‌تی عێراقیش و هێزه نێو ده‌وڵه‌تیه‌كانیش كار ده‌كه‌ن بۆ سه‌قامگیرنه‌بوونی ئه‌م هه‌رێمه‌و لاوازكردنی پێگه‌ی سیاسی‌و ئابوری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌روه‌ها رۆڵی حیزبه‌كان و دامه‌زراوه‌كانی تری كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی تا ئێستا وه‌ك پێویست نیه و ده‌بێت هه‌مو رێگه‌یه‌كی ئاسایی و یاسایی بۆ كۆتایی هێنان به‌م قه‌یرانه بگرینه به‌ر ..