ئەشواق جاف: ئەو دەنگۆیانەى لە سەر بودجە، بەشەخۆراک و دەرمان دوورن لە راستییەوە

0

نوچەنێت

لایەنە عێراقییەکان دەیانەوێت هەرێمى کوردستان بێبەش بکەن لە بودجەى ساڵى 2016 ،بەوەش مەترسی لە سەر (17%) بودجەى هەرێم دروست دەبێت.

پێشتریش باس لە مەترسی بڕینى بودجە، بەشەخۆراک و دەرمانى هاوڵاتییانى هەرێمى کوردستان کراوە لە ناو ئەنجومەنى نوێنەرانى عێرق، چەند نوێنەرێکى کورد لە بارەوە لیدوانیان داوە و مەرسییەکەیان خستەروو.

ئەشواق جاف، پاڕلەمانتار لە ئەنجومەنى نوێنەرانی عێراق تایبەت بە نوچەنیتى راگەیاند: ئەو دەنگۆیانەى لە سەر بودجە، و بەشەخۆراک و دەرمان لە ئارادایە دوورن لە راستییەوە،لە سەر بودجەش،بەندەکانى بودجەى ساڵى 2016 عێراق همان ئەو بەندانەیە کە لە ساڵى 2015 لە سەرى رێککەوتووین، هیچ گۆڕانکاریەکى تێدا نییە، ئێمە کێشەمان جێبەجێنەکردنى بەندەکانە نەک دانانى بەند لە پڕۆژە یاساکە لە عێراق،ساڵى 2015 پڕۆژە یاسایی بودجەى عیراق لە لایەن ئەنجومەنى وەزیران و ئەنجومەنى نوێنەرانیشەوە پەسندکران بەڵام جێبەجێنەکران.

هەروەها ناوبراو گوتى: لەپەرلەمان نە باسى بڕینى موچە کراوە و نە واژۆى بۆ کۆکراوەتەوە، پەرلەمانتارە عەرەبەکانیش ئەوە رەتدەکەنەوە،وەزارەتى دارایی پڕۆژە یاسای بودجە ئامادە دەکات و دەیدات بە ئەنجومەنى وەزیران دەبێ لەوێ پەسند بکرێ و دواتر لەوێشەوە ئاراستەى ئەنجومەنى نوینەران دەکرێ لە پەرلەمان رەشنووسەکە نانووسرێت بەڵکو بۆ پەسند کردن رەوانەى ئەنجومەنى نوێنەران دەکرێت.

ئەشواق جاف ئاماژەى بەوەش کرد و گوتى: مەسەلەى بودجەوپارە نێوانى دوو حکومەتە، حکومەتى هەرێمى کوردستان و حکومەتى عێراق، هەرکات رێکبکەون جێبەجێدەکرێت و هەر کاتێش رێکنەکەون جێبەجێناکرێت. ئەگەر ئێمە لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق پڕۆژە یاساى بودجەپەسند بکەین پەیوەست دەبێتەوە بە پێوەندى نێوان هەردوو حکومەتەکەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com